دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی لە خۆرهەڵاتی کوردستان

0
190

نووسەر: هەورام ڕەحیمی(فەلاح)

 زیاتر لە دوو دەیەیە حیزبەکانی خۆرهەڵات لە باشووری کوردستانن و خەباتی چەکداریی ئەوتۆشیان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران نەکردووە. ماوەی هەفتەیکە حیزبی د

هەورام ڕەحیمی
هەورام ڕەحیمی

یموکراتی کوردستانی ئێران “حدکا” لە سنوورەکانی نێوان باشوور و روژهەڵاتی کوردستان، لە جێژنی نەتەوەیی نەورۆزدا پەیامی ڕاسان و ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەی بۆ خۆرهەڵاتی کوردستانی پەخش کردەوە و ڕایگەیاند کە بەستێنسازی بۆ ئەو کارە دەکات. ئایا ئەم هەڵوێستەێ حدکا بە قازانجی گەلی کوردە یان بە پێچەوانە دەبێت؟

 لەم بابەتە کورتەدا دەپڕژێمە سەر پەیوەندیەکانی نێوان باشووری کوردستان و ئێران و دەرەتانی خەباتی چەکداریی پارتەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان. چیدیکە کۆماری ئیسلامی ناتوانێت هەڕەشە لە باشووری کوردستان بکات و حیزبەکانی باشوور بۆ رێگرییکردن لە خەباتی چەکداریی حیزبەکانی خۆرهەڵات دنە بدات و گوشار بخاتە سەریان ….؛ بۆچی؟

یەکەم: باشوور لە ناوخۆیدا گەیشتۆتە ئاستی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، واتە خۆی گرتووە.

دووهەم: وڵاتانی ئەورووپی و ئامریکا کونسول و نوێنەرایەتی خۆیان لە پایتەختی باشووردا هەیە و پشتی باشووریان گرتووە.

سێهەم: گۆڕانکاری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەدەیەکیش بەسەر پەیمانی “سایکس بیکۆ” تێپەڕیوە. چوارەم: سەرنجی جیهانیی بە تایبەت دەسەڵاتی چوارەم چەقیوەتە سەر کوردستان، بە تایبەت باشوور. پێنجەم: خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان لێبڕاوانە ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی دەربڕیوە.

شەشەم: جەوهەر و پێکهاتەی کۆماری ئیسلامی بە تەواوەتیی لە نێو هاونیشتمانیانی خۆرهەڵاتدا شکێندراوە. هەر لەسەر بنەمای خاڵی دووهەم دەکرێت حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لە پلاتفۆرمێکدا خۆ کۆک بکەن.

 لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا، یەکێک لە هۆکارە گرینگەکان کە حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، بۆ راگرتنی خەباتی چەداریی بە دژی ئێران وەک پاساو دەیانهێنایەوە، رەچاو کردنی بارودۆخ و پاراستنی دووهەم دەسکەوتی گەلی کورد دوای کۆماری کوردستان لە باشووری کوردستان بوو؛ بەڵام ئێستا باشووری کوردستان پێویستی بەوە نەماوە و لە رێگەی تورکیاوە رۆچنەی پەیوەندی ئابووریی بۆ وڵاتانی دەرەوە کردووتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان چیدیکە ناچار نیە بڕواتە ژێر منەت و باری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو ڕاستیەش لە هەڵوێستەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا دەرکەوتووە.

دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی حیزبەکانی خۆرهەڕڵاتی کوردستان ئێستا نەک تەنیا بە زیانی باشوور نیە، بگرە قازانجیشی هەیە. دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی دەتوانێت کارتی گوشار و دەستکورت کردنەوەی کۆماری ئیسلامی لە باشووری کوردستان و تێکدانی پەیوەندی ناسالمی هەندێک لە حیزبەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و لە بواری سیاسیەوە روولە سەربەخۆیی بکات.

بەهێزبوونی بیری نەتەوەیی و خەونی دەوڵەتی کوردی لە خۆرهەڵاتی کوردستان و پێگەی حیزبی دامەزراوە لەسەر ئەو بنەمایانیەش تا دەڕوات فرەتر دەبێت. جیا لە خوێندنەوەکانی حدکا لە بارەی رووداوەکانی رابردووی کوردستان و ئێراندا کە زۆربەیان پێشوەخت پێشبینی کراو لە کاتی کردەوەدا بە راست دەرچووگن، پێویستیی هەنووکەیی بۆ خەباتی چەکداریی هەلومەرج و ویستی سەرەکییە کە نیشان دەدات حدکا هەرلەیەکەم چرکە ساتی هەڵکەوتنی دەرفەت کەڵکوەربگرێت و وزەی خۆی بۆ هەنگاوی نوێ بەکار بێنێت. پشتیوانیی دەرەکی بۆ خەباتی چەکداریی. گۆڕەپانی شەڕ و گۆڕانکاریی لە نەخشەی خۆرهەڵاتی ناڤین کێبڕکێیەکی لە نێوان وڵاتانی دەرکی هێناوەتە ئاراوە و هەریەک لەو وڵاتانە لە هەوڵی خۆسازدان و جێکردنەوی شوێن پێی خۆیەتی لەم رووداوە مێژوویەدا.

هەڵوێست و سیاسەتی دەرەکی وڵاتانی رۆژئاوایی یەک لەوان وڵاتی ئاڵمان کە دەیهوێت ئەمجارەیان لە نەتەوەی کورد نیزیک ببێتەوە؛ هەر بۆ ئەو مەبەستەش هیچ نەبێت لە بواری پزیشکی و تەقەمەنییەوە یارمەتیی پارتەکانی خۆرهەڵات دەدات. خەباتی چەکداریی باشترین هۆکارە بۆ نیزیکبوونەوە و یەکگرتنەوەی پارتەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان. کەمپ نشینی ئەو پارتانە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە دابەشکردن و لاوازکردنیاندا هەبووە؛ ئەگەرچی لەنێو یەکدا ناکۆکن، بەڵام لەبەرانبەر داگیرکەران یەکدەنگیان هەیە.

 بە گشتیی یەکدەنگی ئەو پارتانە تەنیا لەکاتێکدا بەهێزتر دەبێت کە خەباتی چەکداریی دەستپێبکەنەوە و هەموو هێزی خۆیان لەو ڕەهەندەوە بەکار بێنن. لەخەباتی چەکداریدا کورسیی دەسەڵات مانایەکی ئەوتۆی نامێنێت و شعووری شۆڕشگێڕی زاڵترە بەسەر خاویەتیەکەی کەمپ نشینی. ئەگەرچی پارتەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان هەتا ئێستا نەهاتوونەتە بەرەی هەڵوێست و بڕیاری نوێی “حدکا”وە، ئەگەری زۆری هەیە لە داهاتووی نیزیکدا ئەوانیش هەڵوێستی هاوچەشن بگرن و بێنەوە گۆڕەپانی خەباتی چەکداریی و خۆرهەڵاتی کوردستانیش بکەن بە بەشێک لەو ئاڵووگۆڕەی کە لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا هاتوەتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌