یەکێتی نیشتمانی بە نیازی فرۆشتنی هەموو نیشتمانە، کەرکووک سەرەتایەک بوو

0
161

هەواڵەکان، باس لە بەردەوام بوونی هێرشەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانە. ئامانج ڕژیمی تاران تا ئێستا ناڕوونە. هێرش بەرەو حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە و هەرێمی کوردستانیش پێیڕاگەیاندوون، ناتوانن بیانپارێزن.

رۆژی کورد: هەواڵێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە و ئەمڕۆ حدکاش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە باس لەوە دەکات کە شه‌وی ڕابردو هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌ تیرۆری سلێمانی له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و ته‌ته‌ق چون.

به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٦ ئه‌فسه‌ری ئه‌و هێزانه‌ كه‌ یه‌كیان ئێرانی بوه‌ به‌ وته‌ی خۆیان بۆ كه‌شف (شناسایی ناوچه‌كه‌) چونه‌ كه‌لكی سمایل ئاغا به‌ دوری ٧ كیلومتر له‌ ته‌ق ته‌ق به‌ره‌و كۆیه‌ و دواتر نزیك چاڵه‌ نه‌وتیه‌كانی شیواشۆك و پاشان گه‌روانه‌وه‌.

چه‌ند سه‌عات دواتر هێزێكی حه‌شد و دژه‌ تێرۆری لاهور شێخ جه‌نگی، له‌ ناحیه‌ی شوان كه‌ له‌ باری ئیداریه‌وه‌ سه‌ر به‌ كه‌ركوكه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی هێڵی سی و شه‌شه‌ ویستویانه‌ بچنه‌ كه‌لكی سمایل ئاغا له‌و به‌ری روباری ته‌ق ته‌ق جێگیر بن و له‌وێشه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ نه‌وتیه‌كانی شیواشۆك بچن.

به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ له‌ شیوه‌ سوری به‌ری ئیداره‌ی كه‌ركوك و له‌نزیك ته‌ق ته‌ق له‌ لایه‌ن هه‌ڤالانی ئاسایش و پێشمه‌گه‌ی دێرینی یه‌كێتی و كه‌سانی خۆبه‌خش پێشیان پێ گیراوه‌ و وتویانه‌ ناتوانن لێره‌وه‌ ده‌رباز بن و ئێمه‌ به‌رگری ده‌كه‌ین.

دوای ئه‌وه‌ هێزی حه‌شد و دژه‌ تیرۆر به‌ ناچار گه‌ڕاونه‌وه‌ و به‌ پردێ دا چونه‌وه‌ كه‌ركوك. شیواشۆك كه‌متر له‌ ١٠ كیلومتر له‌ بنكه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی دو حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران دوره‌.

هه‌ر بۆیه‌ش له‌ ٢٤ سه‌عاتی رابردو دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی دێمۆكرات له‌ ئاماده‌ باشی ته‌واو دابون. هێندێك له‌ كادره‌كانی ڕێبه‌رایه‌تی دو حیزبی دێمۆكراتی كوردستان پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی زه‌برێكی حه‌شد و سپای قودس له‌وان له‌ ئارا دایه‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی دێمۆكرات حازر نه‌بون له‌ چیاكانی سه‌ر سنوری ئێران دابه‌زن. ئێستا ره‌ش ئارام بۆته‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌