یەکێتى ئوروپا پشتیوانى لە هیچ ڕێکاری جیا بۆ کوردەکانى عێراق و سوریە و تورکیە ناکات

0
522

بەڕێوەبەرى سیاسەتى دەرەوەى ئوروپا فدریکو موگرێنى لە وتەیەکى بۆ پاڕلەمانى ئورپا لە بەروارى ٢٣ فوریە باس لە باردۆخى کوردەکانى کرد تییدا ئاماژەى پیدا کە” پەکیتى ئوروپا پشتگیری لە پشتیوانى لە هیچ ڕێکارێکى جیا بۆ کوردەکانى عێراق و سوریە و تورکیە ناکات .”

هەروەها لە بەشێکى ترى وتەکانى دا باسى لە پرسی کورد لە تورکیە کرد وێراى شەرمەزار کردنى هەموو کردەوە تیروریستیەکان ، جارێکى تر ڕێکخراوى پەکەکەى بە ڕێکخراویکى تروریستى زانى هیواشی خواست ڕەوشەکە بۆ گفتگۆى ئاشتى ساڵانى ڕابردوو کە دەولەتى تورکیە دەستى پێکردبوو بگەرێتەوە کە بەداخەوە دواتر لێی دورکەوتەوە.

موگرێنى نیگەرانى خۆى سەبارەت بە شەڕى بە نوێنەرایەتى هێزەکانى ناوچە لە سورى دەربڕى و ئاماژەى بە قەیرانى نێوان تورکیە و روسیە کرد و بەردەوام مەترسی گەورەتر بونى قەیران لە سورىە دا هەیە.

لە درێژەى قسەکانى دا  گوتى من بیر لە شەڕى سارد ناکەمەوە بەلام لەوانەیە لە نێوان ولاتەکانى تر شەڕ ڕوبدات مەرج نیە ئەو وڵاتانەش روسیە ئەمریکا بن بەڵام لەوانە تورکیە و روسیە بن .  بەرژەوەندییەکانى یەکێتى ئوروپا ئەوەىە کە ئەو ناکۆکیانە کەم ببینەوە.

شایانى باسە پرسی دەولەتى سەربەخۆى کوردستان و رێفراندۆم لە هەر سەفەرێکى  بەرێز مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان-عێراق دەورژینرێت و هەر بۆیەش سیاسەتى ئورپا لەو نێوە دا بە گرینگ دەزانرێت و بەردەوام گەنگەشە دەکرێت کێن ئەوانەى پشتگیری لە سەربەخۆى کورد دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.