یۆسف ئەردەڵان: بەشداری لەو هەڵبژاردنانە، نەک کردەوەیێکی سیاسی، بە ڵکو تاوانێکی کۆمەڵایەتی و دژ بە مرۆڤایەتیە

0
301

تەنیا ٢٤ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا، جیاوازیی ئەو خولە لەگەڵ خولەکانی پێشوو، گؤڕانکاریی بەرین و شڵەژانی دۆخی جیهان و خۆرهەڵاتی ناڤینە، گۆڕانکاریگەلێک کە زۆرێک لە کارناسانی سیاسی لایان وایە، ئێران دەگرێتەوە و یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی، پێکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامییە، حیزبە کوردییەکانیش بڕیارە بەشێکی زۆریان یەکدەنگ ئەو هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن، بۆ تاووتێ کردنی ئەو باسە، وتووێژێکی تایبەتیمان لەگەڵ “یۆسف ئەردەڵان، چالکی سیاسیی کورد” ئەنجام داوە.

ڕۆژی کورد: بە پێناسەیەک لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڵبژاردن لەو سیستەمەدا دەکرێ چۆن چاوی لێبکرێت؟ ئایا دەتوانین بڵێین لەو سیستەمەدا هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنەو ئەنجامەکان ئە وئەنجامانەن کە خەڵک دەنگی پێداون یان نا ڕەوت و ئاسۆیەکی تری لەبەرە؟

ئەردەڵان:هەروەک ئاماژەتان کردووە و ڕێبەرانی حکوومەتی ئیسلامی بارەها وتوویانەو و دەیڵینەوە مە بەستیان بەشداری خەڵکە لە هەڵبژاردن و بەس، ئیتر دەرەنجام و چۆناو چۆنی هەڵبژریدراو بەخەڵکی مەربوت نیە! ئەوە سیستەمی هەڵبژاردنی حکومەتی ئیسلامی بوە هەتاکوو ئیستا.

ڕۆژی کورد: بە بەراوردێک لە نێوان سێ سەرۆک  کۆماری دوایی واتا خاتەمی، ئەحمەدی نەژاد و ڕوحانی، بۆمان دەردەکەوێ کە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی نە لە ڕووی خزمەتگوزاری و پێشەسازی نە لە ڕووی مافی مرۆڤ و نە لە ڕووی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان نەک نەهاتۆتە ڕوو، بەڵکوو دۆخەکە خراپتریش بووە، بەو پێیە بەشداری کردنەوەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەتوانێ چ دەستکەوتێکی بۆ خەڵک هەبێ؟

ئەردەڵان: وڵامی پرسیارەکەتان لە پرسیارەکە دراوەتەوە، هەروەک کە لە وڵامی پرسیای ئەوەل عەرزم کردی، چاوەڕوانی دەسکەوت لە ئەنجامی هەڵبژادن، تەسەورێکی هەڵەیە، بەشداری لە هەڵبژرادنەکان دەسکەوتی هەر تەنیا بۆ حکوومەتە و بەس، وەهای بنوێنن کە گوایا ئەو حکوومەتە مەشرۆعیەتی هەیە، ئەگەر دەسکەوتێک بۆ خەڵک لە هەڵبژادنەکان ڕەچاو بکرابا بێ گۆمان هیچ هەڵبژاردنێ ئەنجام نە دەدرا ئەمە حۆکمی سیستمە دیکتاتۆرەکانە. ئەو سێ کەسە کە ناوتان برد هەر کامەیان بە جۆریک کۆڵەکەی ئەم حکوومەتەن، ئەگەر بەڕواڵەت تۆزێ فەرقیان هەبێ کە ئەوەش فرە کەمە، لە گەوهەردا هەر یەک شتن، بۆ نموونە، لە دەوران خاتمی دا “قتل های زنجیرە”ی ڕووی دا پێش ئەوەش هەر ئەم کابرایە وەزیری “ارشاد”ی  دەوڵەتێک بوو کە هەزاران زیندانی سیاسی کۆمەڵ کوژ کرد، “ئەحمەدی نەژاد” یەکێک لە پاسدارەکانی هێرشی ساڵی ١٣٥٨بوسەر کوردستان بوو و لە پروژەی تووش کردنی جەوانەکان بە مادە هۆشبەرلە کوردستان دەستێکی باڵای بوە(معاوەنی ئۆستاندار ڕەحیمی بووە)، یان ڕاستەو خۆ ئەندامێکی تیمی تێڕۆری دۆکتۆر قاسملو بوە، لە حکوومەتی ڕۆحانی‌دا هەر ڕۆژە دوو کەس ئێعدام کراون، و لەم ڕۆژانە ئامارێکم بینی کە باس ئەوەی کردبوو لە ٣٠کەس ئیعدام سیاسی لە ساڵی ڕابردوو دا ٢٧ کەسیان زیندانی کورد بوونە. ئێستاش جەللادی کۆ کوژی زیندانیە سیاسیەکانی ساڵانی٦٠ بەتاینەت ٦٧ بەر بژێری سەرۆکایەتیە!جا مەگەر درۆزن فەرقیان بۆ دابنێ یەک لەیەک پیس تر و دژ بە مروڤتر. هەڵبژاردنی حکومەتی دژ بە مرۆڤ ئیسلامی وشەی “هەڵبژاردن”یشی پیس کردوە، بەشداری لەو هەڵبژاردنانە، نە کردەوەیێکی سیاسی، بە ڵکو تاوانێکی کۆمەڵایەتی ودژ بە مرۆڤایەتیە.

ڕۆژی کورد: بەشێک لە ڕیفۆرمخواز و هەروەها چالاکانی سیاسیی کورد کە ڕێژەشیان زۆر نیە دەڵێن دەبێ کورد پرۆسەی هەڵبژاردن بە قازانجی خۆی بەکار بهێنێت، دژبەرانیش دەڵێن ئەو گریمانەیە لەلایەن حیشمەتوڵا تەبەرزەدیشەوە هاتە ئاراوە و ئەنجامی نەبوو و لە ئەنجامدا تەنیا تەندووری هەڵبژاردن بۆ ڕژیم گەرم دەکات، ئێوە بە گشتی لاتان وایە، تەحریم دەتوانێ دەردێک دەرمان بکات؟

ئەردەڵان: پێموایە وڵامی ئەم پرسیارە لە وڵامی پرسیاری پێشوودا دراوەتەوە، ئەو بیرۆکە گەمژە خەڵەتێنەرەیە کە پێ وایە “بەرێفۆرم دەکرێ ئەم حکوومەتە نگریسە چاکسازی بکرێ”، بەو مانایەیە کە داکۆکی ئەکەن بۆ مانەوەی حکوومەتی نا دیمۆکرات و تاوان خۆڵقێنی دینی و گوایا ئەم یان ئەو مەلا خراپە!ئە گەینا حکومەتی دینی خراپ نیە!؟جا ئەو چێشتە مۆجەوریرەیە چۆن لەگەڵ سیستەمێکی سکۆلار و لائیک دیتەوە مەگەر هەر خۆیان پینەو پەڕۆی بکەن! . بە هەر حاڵ ئەیانەوێ ئەو حکوومەتە دینیەبمێنێتەوە و لێگرێن چ جنایەتێک ئەکا با بیکا! ئینجا ئیشەڵا ئیسلاح دەبێ! ئیسلاحیش نە بوو خۆدا لە ئاخیرەت دا!تۆڵەیان لی ئەکاتەوە!! . جا ئەو فەرمایشانە هی حیشمەتۆللا زەبەر جەدی بێت یان ڕامین جەهانبەگلوو یان هەر گەمژە خەڵەتێنیکی‌تر. ئەم تاقمە شەریکی کۆی جەنایەتەکانی ئەو حکوومەتەن بە ڵام بە شێوەیکی شەرمێونانە.

ڕۆژی کورد: پێدەچێت حیزبە کوردییەکان ئێستا لەسەر تەحریم زۆر هاودەنگ بن، لاتان وایە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت و بە گشتی ئایا تەحریم دەتوانێ دەنگی ناڕەزایەتیی کورد و نەتەوە بندەستەکانی تری ناو ئێران بە گوێی جیهان بگەیێنێ؟

ئەردەڵان: ئەوەی کە بە کۆ دەنگی بەشداری لە ئینتخابات ڕەت دەکەنەوە دیاردەێیکی باشە، بەڵام ئەوەی کە چەندە کاریگەری بێ یان چەندە سرنجی میدیاکانی دنیا بۆ خۆی ڕابکێشێ و کاردانەوی بێ لە سەر سیاسەتی دەوڵەت، ئەوە داهاتوو دیاری ئەکات، هیوادارم ئەوەندە بەر چاو بێ کە کاردانەوەکەی ببینین. خاڵێک ئەبێ لە بەر چاو بگرین ئەوەیە کە حکوومەت بەهەزاران کۆت و زنجیربەچاودیری”حەراسەت” لە شوینی کار و کارگەکان، بە ڕادەیەک هەموو حقۆق‌بگیران مەجبوور ئەکات (بە تۆندی چاو ترسێنیان ئەکات) و دەنگیان لێ وەردەگرێ، چاوترساوەکان(ترسەنوکەكان) گۆشاری حەراسەت و ڕاگرتنی کار، ونانی ژن ومنداڵ ئەکەن بە پاساوی بەشداری کردن لە دەنگ دان، ڕاستە حکوومەت ئەو فێلە نامروڤیانە دێنێتەکایەوە بۆ کۆشتنی کەرامەت (حقوق بگیران) و ئەیان کات بە قۆربانی ئەو یاریە قێزەونە، بە ڵام ئەوش دەبێ بزانین کە کاری قێزەوەنی حکوومەت پاساوی کاری دەنگ دەران ناکات. وەکوو ڕۆژی ڕوناک دیارە  ئەگەر بە کۆمەڵ دەنگ نەدەن حکوومەت ناتوانێ کارێکی ئەو تۆبکا! دیارە ئەگەر لە کارگاێیکدا لە دە نەفەر تەنیا دوو نەفەر دەنگ نەدەن حکوومەت لە داپڵۆسانی ئەو دووکەسە دەس ناپارێزی، جا ئە وانەی کە دەنگ دەدەن دەبێ بزانن لە داپڵۆسانی ئەو دووکەسە شەریکن وچ کار قێزونیكیان کردوە. بەشداری لە هەڵبژاردن حکومەتی ئیسلامی هەڵبژاردنی ئەم یان ئەو بەر بژێر نیە، بەڵکو هەڵبژاردنی کەرامەتی مروڤایەتیە لە بەرانبەرهاوبەشی لە تاوانەکانی حکومەتی نگریسی ئیسلامی.

 بۆ نموونە هەر وەها کە ئامەژە کرا کەسێکی وەک “احمدی‌نژاد” کە هەر لە پلەی پاسداریەوە تا کو هەبوونی لە تیمی ترور دکتر قاسملو و بڵاوکەرەوی مادە هۆشبەرەکان و…هتد دژ بە تاکە تاکەی کورد بوە. لە ساڵی ١٣٨٨ بە پێ ڕێژەی بڵاو کراوەی حکومەت دەنگی “احمدی نژاد” بۆ سەرۆک کۆماری لە کوردستان بان ترین ڕێژە بوە لە ئێراندا! لێرەدا پرسیار هائێیک دیتە  پێش، یان “احمدی نژاد” ئەو کارانەی نەکردوە!(کە کردویەتی)، یان خەڵکی دەنگ دەر ئەوەندە بێ فکرن و شت بەم زووانە لە بیر دەکەنواتە گەمژەن(کە پێم وانیە وابێ)، یان ئەم هەڵبژاردنانە کاردانەوەی شتهائێکی ترە لە بنەوە کە دەخڵی بە هەڵبژاردنەوە نیە (کە ڕەنگە وابێ)، لە هەر حاڵەتیکدا ئەم …کەڵەک هەڵبژاردنە هیچی نەداوە بە هەڵبژادنی بەربژێرەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت