یه‌كه‌م فیستیڤاڵ و پێشانگای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كوردی‌ له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ

0
226

بانگه‌وازی‌ یه‌كه‌مین فیستیڤاڵ و پێشانگای‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ به‌شداریی میوانانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی باشوور بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ كوردستان و كورد و به‌ پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ نێوخۆییه‌كان، خانه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پارێزگای‌ سنه‌ به‌ هاوكاریی پارێزگاری‌ ئه‌م شاره‌ یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی‌ ڕاگه‌یه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ دوو به‌شی‌ زمانی‌ كورد و فارسی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

له‌ بانگه‌وازی‌ ئه‌م فیستڤاڵه‌دا هاتووه‌ كه‌ بابه‌ته‌كان ده‌بێ پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی‌ ١٧ ڕێبه‌ندانی‌ ساڵی‌ ٩٤ تا ٢٠ی‌ ڕه‌شه‌ممه‌ی‌ ئه‌مساڵ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی‌ ڕۆژهه‌لاتی‌ كوردستان بڵاوكرابێنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌وانانی‌ سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌توانن به‌شداریی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بكه‌ن و به‌شی‌ تایبه‌تیشی به‌ بابه‌تی‌ جیاواز هه‌یه‌.

پێشانگای‌ ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ به‌شداریی ڕاگه‌یه‌نكارانی‌ بژارده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ماوه‌ی‌ ٣ ڕۆژ له‌ حه‌وتووی‌ كۆتایی خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌٩٦ له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت