یانەی داڵ-کورد، بە ئەنجامی “سێ بە هیچ” لە یانەی ئوستەرشەند ـی بردەوە.

0
701

یانەی داڵ-کورد، کە یانەیەکی کوردستانیی کوردەکان لە هەندەرانە و توانیویەتی تا ئێستا شانازیەکی زۆر بۆ کوردەکان لە بواری وەرزشی تۆپی پێ ـدا بەرهەم بهێنێت، ئەمرۆش یاریەکەی خۆی بردەوە.

ڕۆژی کورد: یانەی دالکورد توانی لە یاریی دووهەمی خۆیدا لە خولی نایابی سوید، بە ئەنجامی ٣ لە هەمبەر 0 بەسەر یانەی ئوستەرشەند ـدا سەرکەوێ.

ئەو یاریانە وەک پێشبڕکێ بۆ چوون بۆ ناو یاریەکانی ئوروپان. داڵ_کورد یەکەم یاریی خۆی بردەوە و لە ئەگەری بردنەوەیەکی تردا، دەچتە خولی کۆتایی و بەرەو جامی ئوروپا دەکەوێتە ڕێ.

لەو یاریەدا کە ڕۆژی یەکشەم، 8ی ئاپریل بەرانبەر لەگەڵ 19ی خاکەلێوەی ٢٧١٨، بەڕێوە چوو، یاریزان محەمەد بۆیاتۆرای دوو گۆڵی تۆمار کرد و یاریزان ئۆلیڤەر بێرگ گۆڵێکی تۆمار کرد.

ئەو یاریە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە کوردانی وەرزشدۆست و هاندەرانی داڵ_کورد بەڕێوە چوو. ئاڵای کوردستان، لە ناو یاریگاکە، سیمایەکی تری بە یاری و یاریگاکە بەخشیبوو.

یانەی داڵ-کورد یانەیەکی کوردیە لە سوید دامەزراوە و لە کاتی ددامەزرانیەوە تا ئێستا، ئاستێکی لەسەر ئاستی وڵاتی سوید، پلەیەکی زۆر باشی بۆخۆی تۆمار کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.