یادی گیان بەختکردوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان لە مەریوان بەرز ڕاگیرا

0
15

یادی گیان بەختکردوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان لە شەوەشیعری ئێوارەی پاییز، لە شاری مەریوان بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، شەوە شیعری ئێوارەی پاییز لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوانەوە بەڕێوە چوو.

لەو کۆڕەدا سەرەتا بە فاتێحا ناردن و خولەکێک بێ دەنگی یادی گیان بەخت کردووان و قوربانیانی کارەساتی بووملەرزەکەی ٢١ی خەزەڵوەری٩٦ی هەتاویی کرماشان بەرز ڕاگیرا.

لە شەوە شیعری ئێوارەی پاییزدا، چەند کەسێک لە شاعیرەکان بەرهەمەکانیان بە خەڵکی سەرپێڵ زەهاو و سەلاس و قەسری شیرین و هەموو بوومەلەرزە لێدراوانی پارێزگای کرماشان پێشکەش کرد.

لەو کۆڕەدا هەروەها شاعیرانی مەریوانی چەندین پارچە شیعر کە بەو بۆنەوە نووسیبوویان لەو کۆڕەدا خویندەوە.

بوومەلەرزەی گوماناویی شەوی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری کرماشان، کوردانی ئەو پارێزگایەی تووشی هەڵوەدایی و بێ ماڵی و بێ دەرەتانی و مەرگی ئازیزانیان کرد،

تا ئێستا بەپێی زانیاریەکانم زیاتر لە ٣ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١١ هەزار کەس بریندار بوون.

تەنیا لە سێ گوندی کویک، ١٨٥ کەس گیانیان لە دەست داوە، زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بە هۆی داڕمانی ئەو بینایانە کە ئی پرۆژەی مێهر بوون، گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ئەبووبەکر مەعرووفی، لە کاری گەیاندنی یارمەتی بە هاوخوێنەکانی لە کرماشان، گیانی لە دەست دا کە ئێستا بە شەهیدی کوردستان ناسراوە.

کۆماری ئسیلامی، لەمبارەوە ئاماری درووست ناداتە دەر و ڕێگری لە چوونی ڕێکخراوە جیهانیە خێرخوازیەکان و هەواڵنێران بۆ پارێزگای کرماشان دەکات.

سلایدشۆو پێویستی بە جاڤاسکریپتە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌