یادی شاعیری کورد “عەلی شا خان حەیدەری زادە” لە ئیلام بەرز ڕادەگیرێت.

0
421

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بڕیارە کۆڕیادێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شاعیری کورد، عەلی شا خان حەیدەری زادە” لە شاری ئیلام بەڕێوە بچێت.

ئەو کۆڕیادە، ڕۆژی چوارشەمە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.

کۆڕیادەکە لە دوو دانی پێش نیوەڕۆ و پاش نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە لە کاتژمێر ٩ تا ١٧ بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لەلایەن بەڕێوەبەررانی ئەو کۆڕیادەوە دەرکراوە، ڕێوڕەسمەکە لە شاری سەرابلە لە هۆڵی نەشمیل بەڕێوە دەچێ.

عەلی شاه خان حەیدەری زادە، شاعیرێکی کوردی نووسی ئیلامی بووە و خزمەتێکی بەرچاوی بە زمان و ئەدەب و وێژەی کوردی کردووە.

عەلی شاخان، ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار و کوردپەروەر لە بەشی چارداوڵی شاری ئیلام لە دایک بووە و شیعرگەلێکی یەکجار بەرزی حیماسی و ئاشقانەی بە زمانی کوردی هۆنیوەتەوە و وەک خۆی دەڵێ، ویستوویە لەو رێگایەوە زمانی کوردی زیندوو رابگرێت.

شیعرێک لە شاعیری کورد، عەلی شا خان حەیدەری زادە.

دەفتەرم پڕ بکەم لە شیعری کوردی

ترسم پێم بویشن تۆ هیچ نەکردی

بلا بنووسم خاتراتێ ڕووز

تا کەلەم نەوگە جیی تەم و تووز

تا زیندەم نووسم وە قەڵەمێ خوەم

تا وە کورد زوان خزمەتێ بکەم

مەردم بزانن ئەگەر تۆ مردی

جاوید بمێنێ زووانێ کوردی

ئویشم ئەڕا کورد، گیان نسار بکەم

چە خاستر، خزمەت وە ئەشعار بکەم؟

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت