گەمارۆی ئابووری نوێ لەسەر ئێران لە لایەن ئەیالەتی ئاریزۆنای ئامریکا

0
1130

لە دوای لاچوونی گەمارۆ ئابوورێکان لەسەر ئێران لە لایەن شەش وڵاتی زل هێز، ئێران دەستی کرد بە گرێبەستی بازرگانی لەگەڵ فەڕانسە و ئیتالیا، بەڵام لەو چەند ڕۆژەی دواییدا دیسان دەنگی گەمارۆکان و هەڵوێستی تووند بە دژی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دەبیسرێت.

بەشی گەشت و گوزاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تووندی ئاگاداری دایە هاووڵاتیان و بەتایبەتی هاووڵاتییە دوو ڕەگەزییە ئامریکایی – ئێرانییەکان کە لە ئەگەری سەفەر کردنیان بۆ ئێران مەترسی دەست بەسەر بوونیان هەیە.

لە لایەکی تریشەوە ئەیالەتی ئاریزۆنای ئەمریکا لە پارلمانی نوێنەرانی خۆیدا، پشتیوانیان لە گەڵاڵەیەک کردووە کە پێش بە هەر جۆرە دان و ستانێک لەگەڵ ئێران دەگرێت. ئامانجی ئەو گەڵاڵەیەک پێش گرتنە لە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران.

هەروەها لە لایەکی ترەوە قایم مەقامی ئەیالەتی تێگزاسی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی سەرەکی تێگزاس بریتییە لە ڕاگرتنی ئابلۆقەکان لەسەر ئێران و کاریشیان بە بەرجام نییە.

شایانیباسە کە جیا لە گەمارۆ گشتییەکانی وڵاتی ئامریکا لەسەر ئێران، ٣٠ ئەیالەتی ئەو وڵاتە گەمارۆی تایبەت بە خۆیان لەسەر ئێران هەیە.

شایانی ئاماژەیە کە لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەفەر نەکردن بۆ ئێراندا هاتبوو: هەندێک کەس و لایەنی ئێران هەروەک ڕابردوو هەڵوێستی دوژمنکارانەیان لەمەڕ ئەمریکا هەیە و لە دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی بەرجام، ئێران دەستی کردووە بە تووند وتیژی و دەست بەسەر کردنی شارۆمەندانی ئەمریکایی بەتایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی کە هەڵگری دوو ناسنامەی ئێرانی – ئەمریکایین.

هەروەها “سام وربێرگ” وتەبێژی مێزی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: واشنگتۆن دەیهەوێت لەمەڕ هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر ئێران، دوای جێ بە جێ کردنی بەرجام و هەرەها گەمارۆ ناناوکێکان لە پەیوەندی لەگەڵ مافی مرۆڤ، تیرۆریسم و بەرنامەی موشەکە باڵستیکەکانی ئێران کە بەجێ ماون، زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی قسە بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.