گه‌وره‌م قاسملوو
زه‌مان چ ئه‌سپێكی تیژرهوبوو،
چلۆن پووشپهرهكانی ته‌مه‌ن هاتن
باڵی برووسكه‌یان له خۆیان به‌ست وفڕین
به‌درێژایی هه‌موو ئهوسالانه ی بێ تۆیی
له فڕكه‌ی باڵی ئه‌و ههڵۆیانهم ده‌ڕوانی
كه تۆوی ئازادیان له‌ناو جه‌رگه‌ی ئاور دا ده‌چاند
له‌دوای ئاوابوونی خۆری خه‌نده كانت ،
تاریكی دایپۆشین
مانگی دڵمان
چیتر تریفه‌ی به‌سه‌ر كانی و دارستان دا نهبهشیهوه
هه‌تاو باڵی تیشكی كلیل كرد
له پشت هه‌وره چڵكنه‌كان كڕ بۆی كه‌وت
رووباری چاوه‌كان ،ته‌می كهف و هاژه داگیریان كرد ..
ساڵانێكه مه‌لی ڵانهوازی دڵ ،ڵه بوومه‌ڵێڵی هه‌رێمی ئاواره‌یی خۆی دا ده‌خوڵێته‌وه
گه‌وره‌م قاسملوو !
له دوای ئهمگلانهت
ئه‌سپه شێی ڕۆژهه‌ڵاتم چیتر نهیحیلاند
ڕه‌وه‌ی مامزو پۆلی هه‌ڵۆ له قه‌ندیلی خوای چیاكانت ، دابه‌زین بۆ نزمایی
ده‌مێك ساڵه ڕێبوارانی دۆزینه‌وه‌ی خۆر
چیتر گوڵاو پڕژێنی ئه‌شق و خۆشه‌ویستی ناكه‌ن
ده‌مێكه دڵه كانیان لێك كرمێ بوه
ده‌مێكه بێ ئاسۆیی به‌رۆكی خۆزگه‌مان و
شه‌قامه‌كانی شار بۆنی ترس و خوێنیانتێگهڕاوه
گه‌وره‌م قاسملوو
نیشتمانی بریندارم به تۆوهسهری له ناو سه‌راندا دیاربوو
چیا كانمان به تۆوه سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان بوو
هه‌ڵۆی ژیان وئازادیمان له ناخی تۆ دا باڵی ده‌گرت
ئه‌وه تۆ بووی
بووی به قه‌سیده‌ی ههرهدرێژی شێعری شاعیران
هه‌موو ڕۆژێ ،
له ئاوازی سێحراوی ده‌نگخۆشێك دا ده‌رده‌كه‌وتی
له گه‌رووی برینداری دهنگبێژێك دا دهتگوڕاند
تۆنهغمهی بلاوێنی شمشالی شوانه وێڵهیهك بووی
كهسۆزت له پشت تاوێره به‌ردێكی كوێستانێكدا
به‌ره‌و ئاسمانێكی ئازادیمان ده‌فڕی
هه‌موو جارێ ده‌بووی به بانگی ئازادیی نیشتمانم ..
له‌دوای ههرڕئژنه بارانێ ده‌بووی به په‌لكه زێرینه
هه‌ر جاره‌ی به ره‌نگێك
هه‌ر جاره‌ی به به‌رگێك
له شه‌ققه‌ی باڵی هه‌ڵۆیه‌كی ئاسمان گه‌ڕ دا
خۆتمانت نیشان ده‌دا
ده‌چوویه ناو په‌رتووكخانه‌ی شۆڕش
ده‌هاتیه ریزی كتێبه ئاسمانییه‌كان
ئایه‌ت له سه‌ر ئایه‌تی مرۆڤدوستیت به‌سه‌ردا ده‌باراندین
ده‌بووی به فرمێسكی گه‌شی گوڵه شلێرهیهكی لاره مل
یا ده‌چوویه ناو نزا وپارانهوهی دایكێكی دڵ به كوڵ ..
گه‌وره‌م قاسملوو
تۆ ره‌نگی گوڵ ،ره‌نگی شه‌راب، ڕه‌نگی شێعر‌و ڕه‌نگی زیندووی ژیان بووی
گمه‌ی كوتری ئاشتی و
لهبۆنت هه‌زاران شنه‌ی با ده‌كه‌وتنه سه‌ما
له ئه‌وین به ئه‌شق وئازادی دایش دا
چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی مهمو زین بووی
ده ڕابه‌وه گه‌وره‌م ده ڕابه‌وه
ئه‌سپه شێیهكهت زین كه‌وه
سهرمهستمان كه له ئه‌وینت ،
ده‌ستی لهرزۆكمان بگره‌وه
ڕێگای ڕاستی بزربوومان نیشان ده‌وه
با خۆر هه‌ڵات سه‌ر له‌نوێ خۆری هه‌ڵبێته‌وه
له‌مه زیاتر له بێنازی و بێكه‌سیدا نه‌تلێته‌وه
بگه‌رێیه‌وه گه‌وه‌رم
له‌شكری رێبوارانی رێگای هەتاوو هیوا رێكخهوه
سه‌ر له‌نوێ نیشتمانم
دێمۆكراتم
خاكم
شه‌هیدانم به خه‌نده‌ی هه‌میشه‌یی سه‌ر لێوانت ئاشت کەوە…
ده‌ڕابه‌وه گه‌وره‌م ده‌ڕابه‌وه…
شێربه‌گی ئه‌حمه‌د