گرووپی تێرۆریستی سۆپای پاسداران بانگەشەی بینینی کەشتییەکی شەڕکەری ئامریکایی لە سەر کەنداوی فارس ئەکات

0
652

رۆژی كورد :
هێزی زەریایی سۆپای پاسدارانی رژیمی ئێران بە بڵاوکردنەوەی کۆرتە ویدیویەک لە سەر ماڵپەڕی ته‌سنیم بانگەشەی ئەوەی كردووه‌ کە یەکێک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەوان لە کاتی گەشتەکانی لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس کەشتییەکی شەڕکەری فڕۆکەهەڵگری ئامریكایان بینیوە.

بە پێی ڕاپورتی هەواڵنێری تەسنیمی ئێران، گرووپی تێرۆریستی سۆپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە ٢٨ نیسان بە بڵاوکردنەوەی کۆرتە فیلمێک لە سەر ماڵپەڕەکانی خۆیان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە توانیویانە دەسەڵات پەیدا بکەن بە سەر هەموو تواناکانی هێزە شەڕکەرەکانی ئامریکا و لە هەموو جووڵەکانیان بە وردی ئاگاداربن. لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی تەسنیم دا هاتووە کە لەم دواییانەدا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری شەڕکەری ئامڕیکایی لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان بینراوە کە خاوەنی تایبەتمەندی جیاوازن بە نیسبەت ئەو بابەتانەی کە پێشتر بینراون.
 هاوکات بەرپرسی ناوەندی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر ڕێگا نەدرێت بە وڵاتی ئێران بۆ هەناردە کردنی نەوت لە ته‌نگه‌به‌ری هۆرمز بۆ ده‌ره‌وه‌، هاوکات ڕێگا نادرێت بە وڵاتانی دیکەش بۆ هاتووچۆ له‌ ڕێگای ته‌نگه‌به‌ری هۆرمزەوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکە دا مۆحەممەد باقری بەرپرسی ناوەندی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەراوێزی بیست و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتی فەرماندەران و بەرپرسانی پۆلیس و ئاسایشی گشتی ئێران لە سەر ئەوەی کە پێشتر وەزیری دەرەوی ئێران ئاماژەی پێکردبوو کە بڕیاردان لە سەر ته‌نگه‌به‌ری هۆرمز پێوەندی بە هێزە چەکدارەکانەوە هەیە بانگەشەی ئەوەی کرد کە بڕیاری سەرەکی لە لایەن دەسەڵاتدارانی سەرووی ئێمە دەرئەکرێت و ئێمە بەڕێوەبەری ئەو بڕیارانەین و ئەگەر هەناردە کردنی نەوتی ئێمە ڕابگیرێت ڕێگا نادەین وڵاتانی دیکەش لە ڕێگای ئەم شوێنەوە کەشتییە نەوت هەڵگرەکانیان هاتووچۆ بکات لە گەڵ ئەوەی ئێمە بە نیازی داخستنی یەگجاری ته‌نگه‌به‌ری هۆرمز نین بەڵام لە ئەگەری ئەوەی کێشەکانمان لە گەڵ نەیارانمان بەردەوام بێت ڕێگا چارەیەکمان بە دەستەوە نیە بێجگە لە داخستنی ئەم ڕێگایە. باقری هەروەها ئاماژەی پێکرد پێشتریش هێزەکانی ئامریکا ڕاپێچیان لێ دەکرا لە کاتی هاتووچۆ کردن لە دەرووی هۆرمز لە لایەن هێزەکانی سۆپای پاسداران و ئەوانیش خۆیان ئاگادارن کە ڕاگرتنی ئاسایش و باری ئەمنی ئەو ته‌نگه‌به‌ریه‌ لە ئەستۆی ئێمەیە و ئێمه‌ به‌رپرسیارین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.