کەمپەینی زاگرۆسی زامدار، لە کۆتایی هەوڵەکانی خۆی بۆ یارمەتی دان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان، ئاگاداریەکی بڵاو کردەوە

0
921

کەمپەینی زاگرۆسی زامدار، لە کۆتایی هەوڵەکانی خۆی بۆ یارمەتی دان بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان، ئاگاداریەکی بڵاو کردەوە،

ڕۆژی کورد: کەمپەینی زاگرۆس، لە سەرەتای دەست پێکردن بە هەوڵەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان بە لێقەوماوانی کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان بەڵێنی دابوو، ئەو ئاگاداریەی ڕوو بە ڕای گشتیی کوردستان بلاو کردووەتەوە.

بەپێی ئەو ئاگاداریە، بڕی ٨٧٦٠٠ هەشتاوهەوتهەزارو شەشسەد کرونی سوئیدی لە ژۆمارە حیسابی رێکخراوی جیهانیی کورد بۆ ئەم مەبەستە کۆکراوەتەوە.

دەقی ئاگاداریەکە کە ببۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:

ئاگاداری!

وەک ئاگادارن لە گەرمەی روودانی بومەلەرزەی مانگی نۆڤەمبری ساڵی ٢٠١٧ لە پارێزگای کرماشان، کەمپینێکمان لە ژێرناوی (زاگرۆس زامدار) بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی ئەو کارساتە ڕاگەیاند.

لەم پەیوەندیەدا بڕی ٨٧٦٠٠ هەشتاوهەوتهەزارو شەشسەد کرونی سوئیدی لە ژۆمارە حیسابی رێکخراوی جیهانیی کورد بۆ ئەم مەبەستە کۆ کرایەوە.

لە ڕێکەوتی ١٨/١١/٢٠١٧ بە راوێژ کردن لەگەڵ چالاکانی مەدەنی لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو، لە ڕێگای سەڕافیەوە ئەو رادە بە نرخی هەر کرۆنێک ٥٠٠ پانسەد تمەن کە کردویەتی بە ٤٣٨٠٠٠٠٠ چلوسێ میلیون و هەشتسەدهەزار تمەنی ئێرانی،کراوەتە ژۆمارە حیسابی(٠١١١٣٠٩٢٥٧٠٠٣) کە هی کۆمیتەیە همیاران بومەلەرزەلێدراوەکانە لەشاری سەرپێڵی زەهاو، کە ئەرکیان پێڕاگەیشتن بە لێقەوماوانی کارەساتەکەیە.

بۆ چۆنیەتیی یارمەتیکردن بەو لێقەومانە، ئەو کۆمیتەیە لە دوایین دانیشتنی خۆیاندا لەسەر ئەوە ساغ بوونەتەوە کە ناوەندێکی دەرمانی لە جێگایەک دروست بکەن کە بتوانێ یارمەتی دەرمانی بکاتە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو ناوچەیە. بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم هەنگاو وەرگرتنی ڕەزامەندیی دەزگاکانی دەرمانی لە ئێرانە، قۆناخی دووهەم کڕینی زەویە و لە دوایین قۆناخیشدا، دروستکردنی ناوەندێکی دەرمانی- پزشکی.

رێکخراوی جیهانی کورد سپاسی هەموو ئەو خۆشک برایانە دەکا کە یارمەتی ماڵییان بە لێقەوماوانی کارەساتی بومەلەرزەکە لە پارێزگای کرماشان کردووە.

لەگەڵ رێزمان، رێکخراوی جیهانی کورد و کەمپینی زاگروس زامدار.
رێکەوت: ٠٣-٠٢-٢٠١٨

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.