کەمپەینی “خێوەتەکانی سێزدەبەدەر” بۆ کۆکردنەوەی خێوەت بۆ کرماشان لە مهاباد دەستی بەکار کرد

0
984

سەرەڕای هەبوونی یارمەتی و هاوسۆزییەکی بەرچاو لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان لەگەڵ هاوخوێنەکانیان لە کرماشان، تا ئێستا بە شێوەی پێویست، خێوەت (چادر) ئامادە نەکراوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی لە مهاباد، بەو هۆیەوە ، کەمپەینێکیان بە ناوی “خێوەتەکانی سێزدەبەدەر” ڕاگەیاندووە.

ڕۆژی کورد: بە هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی مهاباد، وێڕای ڕاگەیاندنی کەمەپنی “چادرەکانی سێزدەبەدەر” لە مهاباد، لە شارەکانی تریش ئەو کەەمپەینە خەریکی دەست بەکار بوونە.

لە ڕاگەیێندراوی کەمپەینی “خێوەتەکانی سێزدەبەدەر”ـدا هاتووە:

به‌ په‌له‌ بۆ سه‌رجه‌م دۆستان و هاوڕێیان و دانیشتوانی بە شەرەفی خەڵکی مەهاباد و ناوچەکانی سەر بە مەهاباد:

كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ دڵ و ده‌روونی هه‌موومانی هه‌ژاند، ئازار و مه‌ینه‌ته‌كان ده‌ كوتن نایه‌، حه‌وجێ به‌ كوتن ناكا خه‌ڵك چه‌ند لێقه‌وماوه‌ و ئێستا چه‌ندی پێویستی به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌، بەڵام ئێستا لەو ساتە وەختانە دا گرینگترین یارمەتی ناردنی چادر و خێوەتە کە بتوانێ تۆزێک لە سەرمایی بێ روحمی زستان کەم کاتەوە

بۆیه‌ داواكارین له‌ هه‌موو ئێوەی زێدە ئازیز وخۆشەویست بە هێنانی چادرەکانی کەوتو لە گەرمایی ماڵێدا و ئەوەی ڕاستی بێ ئێستا هیچمان پێویستیمان به‌و چادر و خێوەتانە نییە و دەتوانین بە هەڵمەتێکی باش هانای گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ بچین هەموویان بۆ خەڵکی ماڵ وێرانی کرمانشان بنێرین.

ده‌بێ په‌له‌ بكه‌ین هەتا بەفر و باران دەستی پێنەکردووە خه‌ڵك چاوه‌ڕێمانه‌.

ئەوان جیا لە خخێوەت و سەرپەنا، داوای هەندێ کەل و پەلی پیویستی تریشیان کردووە کە بریتین لە:

نایلۆنی ئەستووری ڕۆڵی و میتری بۆ ڕاخستن لە ژێر خێوەتەکان و پێشگرتن لە تەڕ بوونی شوێنی لێقەووماوان بە هۆی باران.
➖کیسە خەو
➖پکنیک/ هیتەر/ کەپسوول
➖شەمچە/ فەندەک/ چرا و گازی بچووک
➖کڵاوی گەرم و پێڵاو بە سایزی گەورە و بچووک

شوێن : مەهاباد ، چوارچڕا مابەینی بانکی تەجارەت و سینا

آدرس : مهاباد ، میدان شهرداری ،بین بانک تجارت و سینا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.