کێشەی جووتیارانی ناوچەی مۆکریان

0
129

 

ئەمسال تا کاتێک میوەی ناوچەی مۆکریان نەکەوتبووە بازارەوە،نرخی شووتی کە لە بوواری کواڵێتیش ھیچ مەرغووب نەبوو،ھەر کیلۆی بە ھەزارو چوار سەد تا ھەزارو ھەشت سەد تمەن لەبازار دابەشکرا دەکراو و دەگەیشتە دەستی کڕیاران،بەڵام ھاوکات لەگەڵ گەیشتنی بەرھەمی جووتیارانی ناوچەکە نرخی ھەر کیلۆی دابەزی بۆ پێنج سەد تمەن.

ئەمرۆ لە بازاری بەرھەمھێناندا،سەرمایەداران و خاوەن کاران دوای تێپەراندنی قۆناغی بەرھەمھێنان،دەچنە ناو قۆناغێکی حەساس و چارەنووسازەوە بە ناوی بازار،کە تێدا کالا و بەرھەمەکانیان ساغ دەکەنەوە بؤ پارە،کەرتی کشتوکاڵیش به ده ر نییە لەم قاعیدەیە.جووتیارانیش دوای ماندووبون وھیڵاکی و رەنجێکی زۆر و سەرفکردنی ھێزیکی زۆری کار،کڕین و بەکارھێنانی وەسایلی تەکنۆلۆژی پەیوەیست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و بەرھەمی زیاتر،کاتێک دەگەنە سەروبەندی ھەڵگرتنەوە و فڕۆشتنی رەنج و دەستمایەکانیان لە بەرھەمی خۆیان،تێدەگەن دۆخەکە زۆریش لە ئاستی چاوەروانی و خواستی ئەواندا نییە و ناتوانن بەو شێوەی کە پێویستە،چەرخەی کار و بازاری ئابووری بە سەلامەت بگەینە مەقسەد.

“عەلی ئابادیان” ئەندامی شوورای ناوەندی بينای جووتيارانی ئێران لە ھەڤپەیڤینێکدا دەگەل هەفتەنامەی سیروان باسی کێشەی جووتیارانی ناوچەی مۆکریان دەکات.

ناوبراو دەڵێت: چینی جووتیاران پێچەوانەی بەشەکانی تری کۆمەڵگە کە بەلانیکەمەوە خۆیان بە ڕێکخستن کردوە و تا رادەیەک خاوەنی یەکێتی رێکخڕاوەیینە،چینێکی ناڕێک و بەربڵاون و توانایی و ئیمکانی ئەوەیان نییە کە خۆیان بە ڕێکخراوەیی بکەن و سەندیکای سەربەخۆ دابمەزرێنن،تا لەو چوارچێوەیەدا بتوانن سەرەڕای داکۆکیکردن لە ماف و داخۆازیەکانیان،
بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپاڕیزن و بتوانن دەستکەوتی رەنج و ماندووبون و تێچووی بەرھەمەکانیان بە شێوەیەکی عەقلانی و یەکسان بکەنە سەرمایە.لە لایەکی تریشەوە جووتیاران بە شێوەیەکی سەرەکی زۆر شارەزای یاسا و رێسای بازاری کار نینە،تا پێویستیان بە خشتەی کاری و پشتیوانی یاسایی و ھەماھەنگی بەرپرسانی جێبەجیکاری دەوڵەت ھەبێ.

عەلی ئابادیان دەڵێت: دەڵال و بازرگانانی کەرتی کشتوکاڵ بە کەمترین سەواد،بی ئاگایی و ناپسپۆری و نابەرپرسیاری و ڕەچاونەکردنی تەواویی پرەنسیپ و یاسا و ڕیساکانی کاری ئابووری و بە میکانیزمی جیاواز خەڕیکی بەدەستھێنانی پارەن.
ئەوانە بە کەڵک وەرگرتنی خراپ لە پێداویستیەکانی ماڵی بەرھەمھێنەران بە تایبەتی لە بەشی کشتوکاڵدا کە بە شێوەیەکی مێژوویی و سونەتی خاوەن پێکھاتەیەکی لاوازی ھەیە،لە بۆسەدان بۆ بەستنی دەست و پێی چینی جووتیار،لە لایەکی ترەوە نەرخی تەواویی بەرووبومی ناوخۆیی لەسەر مەزرا و زەوی جیاوازییەکی گەورەی ھەیە،لەگەڵ شوێن ومەیدان و بازارەکانی کڕین و فرۆشتن،کە لە ژێر کۆنترۆلی دەلالەکان دایە،سەپاندنی باج و مەسروفاتی زیادە و دواکەوتن و مانەوەی تەواویی ئەوانە کاریگەری ھەیە لە زیادبوون و گرانی نەرخی دیاریکراوی بەروبومی جووتیاران.ھەروەھا ئەمەش لە بازاری رەقابەتی ئەمڕودا ڕۆڵیکی نێگەتیڤی ھەیە و لە بەرژەوەندی چینی جووتیاراندا نییە..

لە واقیعدا جەبری دەلالەکان قەیرانی گەورەی لەسەر جووتیارانی بچووک دروستکردوە و دۆخەکە وای لێھاتووە لە سەردەمی ئێستادا گرووپێکی بچووک کە سەرماییەکی ئەوتۆشیان نەخستۆتە کار بە شێوەیەکی جیدی و کەد و ئەمەکی زۆریشیان نەکێشاوە،تەنیا بە کردنەوەی دەکەیەکی بچووک و ھەڵواسینی تابڵۆیەکی گەورە و قەبە و کۆن و چەند کۆڵبەر و بارھەڵگر و ھاوارکێش، نووسینگەیەکی تەپووتۆز گرتوە کە حیسابی ھیچیشی لەدەستدا نییە.بازاریان بۆ جموجۆلی خۆیان مۆنۆپۆلکردوە و بوونەتە مەیدانداری یەکەم و خاوەنی ھەموو شتێک.بەم شێوەیە واسیتەگەران و سەوداچیانی بازاری بەروبومی ناوخۆیی لە کەرتی کشتووکاڵدا بە سەرمایەکی زۆر بچووک و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا،بێ ئەوەی ھیچ ریسکێک بکەن،لە چاندن و دروین و ھەڵگرتنەوەدا؛ زۆر زیاتر لە جووتیارانی ھەژار و زەحمەتکێش داھات قازانج دەکەن،ئەویش لە جۆری گەرەنتی کراوەوە.
عەلی ئابادیان هەروەها دەشڵێت: ھەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان بەرھەم و تەوزیع و دروستکردنی پەیوەندییەکی ئابووری یەکسان لە نێوان بەرھەمھێنەر و بەکارھێنەردا دروست بووە، و لە لایەن دەوڵەتەوە کۆمەڵێک بەرنامەی جیاوازە لە ئاڕاستەی باشترکردنی وەزعی کشتوکاڵ ڕاگەیەندراوە،بەڵام دوو ھۆکاری سەرەکی و بۆنیادی ھەیە. ئەوەیش نەبوونی پیلانێکی کۆنکرێت و یەکگرتوو و لاوازی دام و دەزگەی چاودێری و نەبوونی پیشتیوانی دەڕیژمەودا، بە بەردەوامی لەمپەری دروستکردوە لە پێش ئەم ھەوڵدانانە ھەمیشە.

بۆ نموونە ھەموو ساڵێک کشتوکاڵ، بەشی باغداری ناوچەی مۆکریان لەگەڵ دیاردەیەکی سەڕسوورھێنەردا رووبەروو دەبێتەوە،ئەم ساڵیش تا کاتێک میوەی غەربی کیشوەر و دەڤەری مۆکریان نەکەوتبوە بازارەوە،نرخی “شووتی”لە بازاردا کە لە رووی تام و کۆالێتەوە زۆریش مەرغووب نەبوو،ھەر کیلۆی بە “ھەزار و چوار سەد” تا “ھەزار و ھەشت سەد” تمەن دەگەیشتە دەستی کڕیاران،ھاوکات لەگەڵ گەویشتنی بەرھەمی ناوچەکەدا بە گشتی کیلۆی دابەزی بۆ “پێنج سەد تمەن” یا باینجان کیلۆی بە ئەرقامی نەجوومی بەرز بووە،هاوكات لەگەڵ گەویشتنی وەرزی بەروبومی ناوچەکە بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزینی بە خۆیەوە بینی،یانی کیلۆی بووە “سەد” تمەن.
ئاماژە بەو خاڵەش بکەم، ئەوە نرخی دووکانەکان و وەردە فرۆشیارەکانە،ئەوەی دەگاتە دەست جووتیاران زۆر لەوەش لە خوارترە.

 

 

عەلی ئابادیان ئەندامی شوورای ناوەندی بينای جووتيارانی ئێرانه،كه يەكەمين ناوەندی پێشەيی و ناحكوومیی جووتيارانه له سەرانسەری ئيراندا و بە نوێنەرايەتی له لايەن پارێزگای ورمێ و ئەندامانی ئەو پارێزگايەوە بؤ شوورای ناوەندی گشتی هەڵبژيردراوه. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر وكارگێری شيركەتی بەشی چەوەندەركارانی شاری مياندواوه،كه ئەوەيش یەکەمين شيركەتی بەشی جووتياران، چەوەندەركارانی پارێزگای ورمێ که له ساڵی “1376”واتا ساڵی “1997”لەسەر دەستی چەند جووتياری يةكەمی ناوچەی مۆكريان دامەزراوه و ئێستاش زياتر له “سەد و بيست”ئەندامی چالاكی ھەیە بۆ بووژانەوه و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ له ئێراندا

. تێبینی؛ ئەم ھەڤپەیڤینە لە ھەفتەنامەی سیروان ژمارە )٨٥٨ ( ساڵی ١٧رۆژی یەکشەممەی ٢٣ ئابان ساڵی ١٣٩٤دا بڵاوکراوەتەوە،لە زمانی فارسیەوە وەرگێردراوە بۆ زمانی کوردی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت