کێبەرکێی یارییە خۆماڵییەکان لە هەورامان بەڕێوەچوو

0
230

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕٶژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، کێبەرکێی یارییە خۆماڵییەکان لە هەورامان بەڕێوەچوو.

ئەو یارییانە بریتی بوون لە: حەوت بەدێنە، کێشانی تەناف، داڵ پلان، ڤۆلان.

لەو یارییانەدا کە لە باژێڕی هەورامانی تەخت و لە گوندی دمیۆ بەڕێوە چوون، ٨ یانە بەشدار بوون لە کۆتاییدا یانە براوەکان بۆ کێبەرکێ لە ئاستی باژێڕ و پارێزگادا، هەڵبژێردران.

هەروەها یانە براوەکان خەڵاتییان پێشکەش کرا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت