کینیا: حوکمی 15 ساڵ زیندان بۆ دوو ئه‌ندامی سپای پاسداران

0
127

سه‌رۆکی یه‌کێک له‌ دادگاکانی وڵاتی کینیا حوکمی 15 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر 2 ئه‌ندامی سپای پاسداران به‌ ناوه‌کانی، ئه‌حمه‌د ئه‌بوو ئه‌لفه‌تحی و مه‌نسووری مووسه‌وی دا که‌ به‌ تۆمه‌تی کاری تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون داسه‌پاند.
له‌ ساڵی 2012 ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران له‌ وڵاتی کینیادا که‌ بۆ کرده‌وه‌ی کاری تیرۆریستی رۆیشتبوون، به‌ که‌ل و په‌له‌کانیانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێن حوکمی هه‌تا هه‌تاییان به‌ سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
به‌ وته‌ی وه‌کیلی ئه‌م 2 تیرۆریسته‌ی سه‌ر به‌ سپای پاسداران، ناوبراوان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌و باره‌وه‌ نیشان دابوو.
وڵاتی کینیا که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی مه‌سیحین و، و له‌م چه‌ند ساڵای دواییدا بۆته‌ جێگای گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کانی وه‌ک (الشباب) و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ که‌ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە