کیم جونگ ئون، ڕێبەری کوریای باکوور، باشتر بناسن

0
125

ڕۆژی کورد: کیم جونگ ئون، ڕێبەری دیکتاتۆری وڵاتی کۆمونیستیی کوریای باکوورە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کیم جونگ ئون، بریتییە لە کوشتنی دڵڕەقانە و بێ بەزەییانەی دژبەرانی بەتایبەت لەناو وڵاتەکەیدا.

کیم جونگ ئون، ئێستا کێشی ١٤٠ کیلۆیە بەڵام دەگوترێ بە هۆی گوشاری مێشکی و دڵەراوکێی بەردەوام، کێشی بەردەوام لە زێدەبون و چوونە سەر دایە.

کیم جونگ ئون، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٨٣ی زایینی یان باشترە بڵێین لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٤ی زایینی لە دایک بووە و ئێستا ٣٣ ساڵ تەمەنیەتی.

کیم جونگ ئون، نموونەی تەواوی یەک ڕێبەری دیکتاتۆرە کە جیا لە ڕێبەری وڵات، سکرتێری یەکەمی حیزبی کرێکارانی کوریای باکوور، فەرماندەیی باڵای ئەرتەشی کوریای باکوور، سەرۆک گشتیی کۆمیسیۆنی سەربازی، سەرۆکایەتیی گشتیی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی بەرگریی کوریای باکووری لە ئەستۆیە و جیا لەوانەش ساڵی ٢٠١٢ پلەی ژنراڵی چوار ئەستێرەی بەخۆی بەخشیوە.

کیم جونگ ئون، دوای مردنی ڕێبەری پێشووی کوریای باکوور، ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، بوو بە سەرۆکی کوریای باکوور و لەو کاتەوە بەردەوام خەریکی پەرەپێدانی دژایەتی و دوژمنایەتی لەگەڵ ئەمریکا، کوریای باشوور و ژاپۆن و نزیک بوونەوە لە ئێران، ڕووسیە و چین ـە و چەندین تاقیکاریی موشەکی ئەنجام داوە کە یەکێک لەو مووشەکانە، مووشەکیکی ویشکارۆپێوە و هەڕەشەی ئەوەی پێدەکرێ کە دەگاتە هەموو شوێنێکی وڵاتی ئەمریکا.

جونگ ئون، یەکەم ڕێبەری جیهانە کە هەڕەشەی هێرشی ناوکی لە ئەمریکا کردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر بێت و ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی دەسەڵات لە کوریای باکوور بدات، ئەوا هێرشی ناوکی دەکاتە سەر ئەمریکا.

کوریای باکوور، وڵاتێکە کە هێڵی ئینترنێت تێیدا یاساغ و قۆرغە. تەلەفوونەکان تەنیا پەیوەندیی ئاستەنگ و ناوخۆییان پێوە دەگیرێت. هەر لێدوانێک بە دژی ڕێبەری وڵات، تەنیا یەک سزای هەیە، ئەویش مەرگە.

دڵڕەقی و بێبەزەیی ڕێبەری کوریای باکوور لە ئاستێک دایە کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە کوریای باکوور، ژیان لە کوریای باکوور بە ژیان لە سەردەمی هیتلێری نازی ـدا دەشوبهێنێ.

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵانی کوریای باکوور کە لەو دەگمەن کەسانەیە کە توانیویەتی لە وڵاتەکەی ڕابکا و بگاتە وڵاتێکی بێ مەترسیی دراوسێ، دەڵێ لە کوریای باکوور، ئەگەر بێت و منداڵێکیش شتێک بڵێ کە بە دڵی حکومەت نەبێت ئەوا دەستدرێژی دەکرێتە سەر دایکەکەی.

ئەو کچە مێرمنداڵە دەشڵێ: “لە پێش چاوی من دەستدرێژیی سێکسییان کردە سەر دایکم، دایکم بۆ ئەوەی ژیانی من ڕزگار بکات، هیچی نەکوت. حکومەت دەڵێ کچەکان لاوازن بەڵام دایکەکان بەهێزن کەواتە دایکەکان بکوژن و کچەکان بهێڵنەوە”.

کیم جونگ ئون، ئێستا جیا لە ئەمریکا، لەلایەن شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە کوتۆتە ژێر گەمارۆ. گەمارۆکانی ئەمجارە، هەناردەکردنیان لە کوریای باکوورەوە کردۆتە ئامانج و ئێستا هەناردەکردنی زوغاڵ، ئاسن، بەرهەمەکانی ماسی و …تاد، کردۆتە ئامانج. چین و ڕووسیەش وێڕای وڵاتانی تر دەنگیان داوە بەو بڕیارنامەی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان. چین کە هاوپەیمانی سەرەکیی سێئول (پێتەختی کوریای باكوورـە)، داوای لە یونگ ئون کرد تا ژیرانەتر بیر بکاتەوە و بڕیار بدات.

هاوکات دەشگوترێ، چین هەر لە یەکەم خولەکەکانی پەسند کرانی ئەو بڕیارنامەی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دژی کوریای باکوور، گەمییەکانی خۆی لەو وڵاتە گێڕاوەتەوە و چیتر زوغاڵ لە کوریای باکوور ناکڕێت.

ڕێژەی خەسارە ئابوورییەکانی کوریای باکوور بە هۆی ئەو بڕیارنامە نوێیە، یەک بیلیۆن دۆلار، بەراورد کراوە.

دێنگ یووێن، ڕۆژنامەوانی چین ـی، لە بابەتێکدا کە لە ‘Tiexue’ بڵاوی کردۆتەوە، باس لەوە دەکات کە بە هۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییە نوێیانە، بێ گومان لە ماوەی ١٠ تا ١٥ ساڵی تر، کوریای باکوور دادەڕمێ و دەڕووخێ.

بەو پێیە، ئەو گەمارۆیانە جیا لە کاریگەرییە ڕاستەوخۆیەکانی، بۆتە هۆکاری کەم بوونەوەی یارمەتییە ناودەوڵەتییەکان لە بواری خۆراک، پەرەسەندنی ڕاکردن لە وڵات و کەم بوونی دراوی بیانی لە کوریای باکوور کە هەر هەموویان بە واتای داڕمانی ژێرخانی کوریای باکوور و هەنگاونانی بەرەو ڕووخانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت