کۆڕیادی کیمیابارانی سەردەشت و هەڵەبجە لە زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی تەورێز بەڕێوەدەچێ

0
414
وێنەیەک لە کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید

‍ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە زانکۆی تەورێز، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی یادی کیمیابارانی سەردەشت و هەڵەبجە لەلایەن گۆڤاری خوێندکاریی “ڕوانگە” لە هۆڵی شایانمێهری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی زانکۆی تەورێز بەڕێوە بچێت.

لەو سمینارەدا، دوکتور عوسمان موزەیەن، دادوەر و سکرتێری کومیتەی مافی ئەنجومەنی پشتیوانی لە برینداربووانی سەردەشت و دوکتور فواد ساعد موچشی، دوکتورای دەروونناسی و مامۆستای زانکۆ، وەک کۆڕگێر بەشدار دەبن و لێدوان بۆ ئامادەبووان دەبن.

هەروەها موژگان کاووسی، چالاکی مەدەنی و وەرگێڕی پەرتووکی “بیرەوەرییەکان تەیموور، یەکێک لە ڕزگاربووانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی ژنان و منداڵانی ئەنفال کراو و هەروەها ئومید خۆشبەخت، کارناسی باڵای لێکۆڵینەوەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و فریا یۆنسی، سەرنووسەری گۆفاری “شی”، وەک میوانی تایبەت لەو کۆڕیادەدا بەشداربن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت