کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای هێنانی مەلای ناخۆجێی هەوڵی سڕینەوەی هەستی نەتەوایەتی لە کرماشان داوە

0
129

کۆماری ئیسلامی ئێران لە مێژووی ژیانی ٣٧ ساڵەی پڕ لە کوشتار و سێدارە و تیرۆری جەستەیی و کەسایەتی و دانانی ئالترناتیڤی کورد و غەیرەکورد، هەوڵی داوە لە کوردستان، هەم حیزب و هێزە نەتەوەییەکان بسڕێتەوە و هەمیش هەستی نەتەوایەتی بتوێنێتەوە.

پەیمان حەیدەری یەکێک لەو چاوەدێرە سیاسییانەی کوردی کرماشانە کە بە چڕی بەدواداچوونی بۆ ناسینی تاکتیک و شێوازەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە گشتی و دەوەری کرماشان و ئیلام بەتاینەتی کردووە.

بەدواداچوونەکانی ناوبراو ئەنجامی سەیر و ورد و سەرنجڕاکێشیان بەدواوە بووە کە دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی چەند ڕەهەندی بوون و هەندێک لە ڕەهەندەکانیشی تا ئێستاش گومان لێنەکراو و نەناسراون.

یەکێک لەو پیلانانەی کۆماری ئیسلامی بریتی بووە لە هاوردە کردنی مەلا و پێش نوێژی ناخۆجێی بۆ دوو پارێزگای کوردستانیی ئیلام و کرماشان کە تەنانەت بەر لە هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێکردووە و لانیکەم سەد ساڵە بەردەوامە. ئەو مەلایانە کە خەڵکی شارەکانی ترن و بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستاش نەیانتوانیوە زمانی کوردی فێر ببن و بە شێوە فارسییەک کە بە فارسی کرماشانی ناوبانگی دەرکردووە، دەئاخۆون.

حەیدەری لەمەڕ هۆکاری ئەنجام دانی ئەو کارە لە لایەن ڕژیمەوە دەڵێ: ئەو مەلایانە بۆیە هاتوونەتە کرماشان تا لە ڕێگای مەلایەک و مەرجەعێکی ئایینی کە کارتێکەریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە و زمانی کوردیش نازانێ و قسەی پێ ناکات، هەستی نەتەوایەتی لە کرماشان و ئیلام بسڕنەوە و بۆ ئەم ئامانجەش زمانیان هەڵبژاردووە و زمانی کوردییان سڕیوەتەوە و بەو شێوەیە هەوڵیان داوە ناسنامەی کوردبوون لە کرماشان وئیلام وەربگرنەوە.

ئەو چاوەدێرە سیاسییە هەروەها لەمبارەوە دەڵێ: ئەم مەلا و پێش نوێژانە کە هەندێکیان پاشگری کرماشانیشیان بە پاشناوەکەوە زێدە کراوە لە ئەسڵدا هیچ کامیان کرماشانی نین، ناکوردبوونی ئەو مەلایانە وایکردووە کە تا ئێستاش لە مزگەوتە شیعەکانی کرماشان، هیچ وتارێکی ئایینی بە زمانی کوردی نادرێ و بە شێوەزاری فارسی کرماشانین. کەسێکی وەک دوکتور جەلالەددینی کەزازی کە بێ ڕیزی بە زمانی کوردی دەکات و دەڵێ ئەوانەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن گوندین و شارییەکان بە فارسی کرماشانی قسە دەکەن، شیاوی سەرنجە کە ئەو کەسە خۆی ئەراکییە و کەماشانی نییە.

حەیدەری هەروەها لە درێژەدا دەڵێ: لە ماوەی تەمەنی ئەو ڕژیمە و پێشتریش، ئیزن نەدراوە کوردێکی شیعە لە کرماشان بگا بە ئاستێکی بەرزی ئایینی و ببێتە پێش نوێژ و وتارخوێن یان مەرجەعی تەقلید، ئەوەش خۆ وەک گوتم ئامانجی تایبەتی هەیە کە بریتییە لە پێش گرتن بە وتارخوێندن بە زمانی کوردی و پەرەپێدانی زمانی کوردی لەم پارێزگایە.

لێرەدا بۆ بەرچاوڕوونی، لیستێک لە ناوی مەلاکان لە پارێزگای کرماشان بڵاو دەکرێتەو ەکە هیچ کامیان لە ئەسڵدا کرماشانی نین و هەندێکیان بە ناڕاست و ناڕەوا، پاشگری کرماشانیان وێهەڵواسراوە.

آخوند ملا عباسعلی کزازی اراکی
آخوند ملا عبدالاحد کزازی اراکی
آخوند ملا عبدالجلیل کرکوکی
آیت الله آقا محمّد علی کرمانشاهی فرزند محمد باقر اصفهانی!!!
آقاحبیب الله کرمانشاهی، فرزند آقا عبدالله، فرزند آقا محمد جعفر، فرزند محمد علی، فرزند وحید بهبهانی
آقاعبدالله آل آقا (امام جمعه) از خاندان آل آقا محمد علی بهبهانی
آقامحمد صالح کرمانشاهی، فرزند محمد اسماعیل، فرزند محمد علی، فرزند محمد باقر بهبهانی
آقامحمد تقی کرمانشاهی، از خاندان آل آقا
آیت الله آقااحمد کرمانشاهی پسر آقا محمد علی کرمانشاهی بهبهانی، از خاندان آل آقا
آیت الله آقامحمد جعفر کرمانشاهی فرزند آقا محمد علی، فرزند وحید بهبهانی
آیت الله آقامحمود آل آقا، پسر چهارم آقامحمد علی کرمانشاهی
آیت الله ملا حسین حاج آخوند که در اصفهان به دنیا آمده و در کرمانشاه به تبلیغ دین پرداخت
سیدابراهیم فرزند محمد موسوی دزفولی کرمانشاهی!!!
سیدمیرزا جعفر فرزند ابی الحسن عاملی
شیخ ابوالقاسم کرمانشاهی داماد آقا محمد علی کرمانشاهی بهبهانی
شیخ حسن کرمانشاهی همدانی!!!
میرزا محمد کرمانشاهی، معروف به “نوروز علی الهندی” !!!.
سید محمد حسین شهرستانی
شیخ جلیل تبریزی!!!
شیخ عبدالعلی جلیلی کرمانشاهی کرکوکی
علامه حیدرقلی سردار کابلی!!!
محمد محسن (مشهور به قاری) از خاندان فیض کاشانی
ملا محمدمهدی کرمانشاهی یزدی
آیت الله ابوتراب آل آقا
آیت الله آقا ابوعلی آل آقا (امام جمعه)
آیت الله آقااسدالله آل آقا (امام جمعه)
آیت الله آقارحیم آل آقا
آیت الله آقاضیاءالدین فیض مهدوی
آیت الله آقاعلم الهدی آل آقا
آیت الله حاج شیخ حسن علامی
آیت الله سید محمود معصومی لاری
آیت الله شیخ حسن حاج آخوند
آیت الله شیخ علی علما فرزند ملا باقر دامغانی!
آیت الله شیخ هادی جلیلی کرکوکی
آیت الله حاج شیخ فرج الله کاظمی لرستانی
حاج آقا جمال الدین جلیلی
حاج آقا شجاع الدین جلیلی
سید حسن کزازی اراکی
سید حسین کزازی
سید علی میبدی!
سید محمدعلی کزازی کرمانشاهی!!! اراکی
شیخ محمد آل آقا
میرزا حسن کرمانشاهی
آیت الله آقابزرگ محمدی عراقی(اراکی)
شیخ غلامحسین آل آقا(قمی)
حاج مجتبی عراقی (اراکی)
آیت الله سیدجواد خرمشاهی
آیت الله سیدمحمد میبدی
آیت الله سید محمد نجفی! کرمانشاهی!!!(زاده ی اصفهان)
آیت الله سید مرتضی نجومی (که مادرش از خاندان آل آقاست)
آیت الله شیخ محمدرضا کاظمی دلفانی
سید عبدالحسین واحدی، فرزند آیت الله سید محمدرضا مجتهد قمی
آیت الله اشرفی اصفهانی
آیت الله شیخ بهاءالدین محمدی عراقی(اراکی)
آیت الله شیخ محمد صدوقی(زاده ی یزد)
آیت الله حاج شیخ عبدالجلیل کرکوکی زنگنه!!!
آیت الله آقامحمدعلی بهبهانی کرمانشاهی
آیت الله آقامحمدجعفر آل آقا
آیت الله آقاعبدالله آل آقا
آیت الله آقااسدالله آل آقا
آیت الله ابوعلی آل آقا
حجت الاسلام آقاقاسم آل آقا
آیت الله عطاءالله اشرفی اصفهانی
آیت الله احمد جنتی
آیت الله محمدعلی موحدی کرمانی
آیت الله شیخ محمد حسین زرندی (زرند اراک)
آیت الله شیخ مصطفی علما

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌