کۆماری ئیسلامی، بازرگانانی ئێرانی هان دەدات لە دیمەشق خانوو بکڕن

0
621

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا بڵاو بۆتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران، بازرگانان و میعمارە ئێرانییەکان هان دەدات تا لە سوورییە، مڵک و ماڵ بکڕن. لەو بارەوە خورشید ئالیکا، ئابووری ناسی ئێرانی بە دەنگی ئەمریکای گوتووە کە هەندێک لە گەڕەکەکانی دیمەشق بە تەواوی لە لایەن ئێرانییەکانەوە کڕدراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بازرگانە ئێرانییەکان، بڕە پارەیەکی زۆریان بۆ کڕینی خانووبەرە خۆش و دڵگرەکانی گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکانی دیمەشق داوە.

ئەو بازرگانە ئێرانییانە ئامادەن تا بڕە پارەیەکی یەکجار زۆر بۆ کڕینی مڵک و ماڵ لە گەڕەکی زەینەبییە بدەن کە بە وتەی خورشید ئالیکا ئەوە بۆتە هۆکاری چوونە سەری نرخی مڵک و ماڵ لە پێتەختی سووریە واتا دیمەشق.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن کە کڕینی مڵک و ماڵ لە لایەن ئێرانییەکان لە دیمەشق لە لایەن مەلایەکی شیعەی سووریە بەناوی عەبدووڵڵا نیزام کە دەسەڵات و پەیوەندییەکی زۆری لە ناو سیستەمی دەسەڵاتداری سووریەدا هەیە، پشتیوانی لێدەکرێت.

ئەمیر مەقسوودلوو، قۆنتەراتچی ئێرانی لە گوت و بێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لە دەستەبەر بوونی دەرفەتی کار لە دیمەشق بۆ ئێرانییەکان کرد و کوتی من بۆخۆم وەک خۆم بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و هەروەها دڵەراوکێ  لە دۆخی سووریە، پێشنیارێک کە لەو بارەوە پێم کرابوو، وەرمنەگرت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.