کۆمارى ئیسلامى ئێران بەڕێوەچونى کۆنسێرت و ژەنینى موزیک لە زانکۆکانى قەدەغە کرد

0
539

بە گوێرەى یاساى نوێی ڕێکخراوى نوێنەرایەتى خامنەى لە زانکۆکان بەڕێوە چونى کۆنسێرت وژەنینى  موزیک لە زانکۆکانى ئێران قەدەغە کرا. ئەمەش دواى ئەوەى کە چەندین کۆنسێرتیان هەڵوەشاندەوە ئیتر بە یاسا ڕێکیان خست کە پێشگیرى بە هەرکۆنسرێت یا بەرنامەى ژەنینى موزیک بگرن.

لە بەشێکى ترى ئەو یاسەیە بۆ ژەنینى موزیک لە پڕۆگرامەکانى ترى زانکۆ تەنیا بە هەبوونى شەش مەرج ڕێگە پێدراوە کە بریتین لە ” موزیکەکە دەبێ ببێتە هۆى بە هیز کردنى شوناسی ملى و لە گەڵ یاساکانى ئیسلام بێتەوە”  “نێوەڕۆکەکەى  پالنەر بێ بۆ ڕێنمای کرن بەروە ئەخلاقى ئیسلامى و پەرەپیدانى شورشی ئیسلامى”  “کەڵک وەرگرتن لە هونەرمەندانى ڕێگە پێدارو” هەروەها چەند مەرجى تر.

لە مادەى چواری ئەوسایە دا هاتوە فێرکردنى موزیکیش قەدەغە تەنیا بۆ هەندێ قەتابی کە لەو بەشە دان ڕێگە پێدراوە بەو شێوەىە بەڕیوە چوونى هەر کۆنسرتێکى لە زانکوکان قەدەغە کرد.

شایانى باسە ئەمە هەوڵى یەکەمى کۆمارى ئیسلامى نیە لە دژایەتى کردنى هونەر و بە تایبەتى موزیک بەڵام بەو یاسایە وا ڕێکیان خستوە کە کە هیچ کەس نەتوانێ بەرەوە ئەو لایەنەى هەنەر لە زانکۆکان بڕوات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.