کۆشکی سپی : سووریە بە پاڵپشتی ئێران و ڕووسیە گازی کیمیایی بەکار هێناوە.

0
937

کۆشکی سپی، ئێران و عرووسی بە پاڵپشتی هێرشە کیمیاییەکەی ڕژیمی سووریە بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە نزیک بە دیمەشقی پێتەختی سووریەیە تۆمەتبار کرد و لەو باوەڕە دایە کە ڕژیمی سووریە بەبێ پاڵپشتی ڕووسیە و ئێران، گازی کیمایی بەکار نەدەهێنا.

ڕۆژی کورد: کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی هێزەکانی ڕژیمی سووریە بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە نزیک بە دیمەشقی پێتەختی سووریەیە، لەو باوەڕەدایە کە ڕژیمی سووریە بەبێ پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی ڕووسیە، گازی کیمیایی بەکار نەدەهێنا.

سارا سندرز: وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی دووشەمە ۱۰ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی ڕووسیە هاوکات لەگەڵ ڕژیمی سووریە دەبێت لە بەرانبەر ئەو هێرشە کیمیاییەدا بەرپرسیار بن”، چۆنکە ڕژیمی سووریە بەبێ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەو دوو وڵاتە گازی کیمیایی بەکار نەدەهێنا.

ئێوارەی ڕۆژی شەمە ۸ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱۹ی خاکەلیوەی ٢٧١٨ی کوردی، هێزەکانی ڕژیمی سووریە و هاوپەیمانەکانی بە گازی کیمایی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی سووریە دایە و بە هۆیەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی.

بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکان کە ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەواڵێکی پێشووتری خۆیدا ئاماژەی پێداوە، لە ئاکامی ئەو هێرشە کیمیاییەی ڕژیمی سووریە بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” هەتا ئێستا ۷۸ کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی و سەدان کەسیش بەریندار بوون، ڕێژەی قوربانیان و بریندارەکان ڕۆژبەڕۆژ زێدەتر دەبن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووری، ڕۆژی چوارشەمە، ٤ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱٦ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە ڕاگەیێندراوێکی خۆیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ۲۰۱۱ی زایینییەوە کە شەڕی ناوخۆی سووریە دەستی پێکردووە تاکوو ئێستا رژیمی بەشار ئەسەد ٢١٤ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.