کوژرانی 3 ئه‌ندامی سپای پاسداران و 10 ئه‌ندامی هێزی حووسی له‌ مه‌رزی عه‌ره‌بستان

0
105

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌کانی سعوودیه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕبووعه‌ ڕایانگه‌یاند 3 ئێرانی و 10 که‌س له‌ هێزی حووسیه‌کان که‌ له‌ نێوان مه‌رزی یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانه‌وه‌‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا بچنه‌ ناو خاکی عه‌ره‌بستانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانه‌وه‌ کوژران.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی رۆژ‌نامه‌ی (الحیات) ئه‌م که‌سانه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا بچنه‌ ناو خاکی عه‌ره‌بستانه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانه‌وه‌ کوژران، دوابه‌دوای کوژرانی ئه‌م که‌سانه‌ هاوکات هێزی تۆپخانه‌کانی عه‌ره‌بستان به‌ سه‌ختی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حووسیه‌کانیان بوردوومان کرد.
وڵاتانی عه‌ره‌بی رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ پشتیوانی گرووپه‌ شیعه‌کان تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و هاوکات داوا له‌ کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ناوچه‌که‌ خۆ به‌ دوور بگرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت