کوژرانی دوو جاش و پاسدارێک لە تێکهەڵچون لە ناوچەی ئەزگلە:

0
623

بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەزگلە شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە کە هەواڵنیری ناوەندی ڕۆژی کوردیش ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە.

روژی کورد: سپای تیرۆریستیی پاسداران دەڵێ ئەو تێکهەڵچوونە لە نێوان ئەوان و گرووپی تیرۆریستیی داعش هاتووەتە ئاراوە بەڵام زانیاریەکان ئەوە پشتڕاست ناکەنەوە.

لەو تێکهەڵچونەدا دوو جاش و پاسدارێک کوژراون کە بریتین لە:

1-ساڵح شێعری خەڵکی ئاوایی کێسەڵە-سەلاسی باوەجانی، جاش و نیشتمانفرۆش

2-حسێن محەمەدی-خەڵکی گوندی دواڵێ سەر بە سەلاسی باوەجانی، جاش و نیشتمانفرۆش

3-ئەحمەد شۆهانی-خەڵکی شاری نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان

سپای تیرۆریستیی پاسدارانه ەروەها  دەڵێ ١٦ داعشیان گرتووە و ٣یان کوشتوون و ٢ش گەمارۆ دراون.

ڕژیمی ئێران هەر کات گەرەکی بووبێ کوردستان زیاتر میلیتاریزە بکا، باسی هاتنی داعشی بڵاو کردووەتەوە.

تا ئێستا هیچ حیزب و گرووپێکی کوردی بەرپرسیارەتیی ئەو شەڕەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.