کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ داعش خه‌ریكی بازرگانی كردن و توجاڕه‌ته‌

0
118

حکومه‌تی مۆسکۆ، تورکیه‌ی به‌ بازرگانیکردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش تۆمه‌تبارکرد و رایگه‌یاند ” تورکیه‌ له‌و رێگایه‌وه‌ یارمه‌تی داعش ده‌دا. به‌پێی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیش هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانی روسیه‌ له‌ وڵاتی سوریه‌دا چه‌ند جارێک ئه‌م بازرگانیکردنه‌ی داعش و چه‌ند به‌رپرسێکی تورکی کردۆته‌ ئامانج که‌له‌ نێویاندا به‌رپرسی حکوومه‌تی ئانكاراشی تێدایه‌.

هاوکات چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی تورکی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا وێنه‌ی نه‌جمه‌دین بیلال ،کوڕی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیان بڵاوکرده‌وه‌ که‌له‌ چێشتخانه‌یه‌ک له‌ ئه‌سته‌مبوول نانی ئێواره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی داعشدا ده‌خوا.
به‌پێی زانیاریه‌کان، ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی داعش به‌شداری چه‌ندین کوشتاری له‌ شاری حومسی سوریه‌و کوردستانی ڕۆژئاوادا کردوه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن بیلال ئه‌ردۆغان به‌رپرسی راسته‌وخۆی بازرگانیکردنی نه‌وته‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا.
له‌ پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه‌ رووسیه‌که‌ به‌ده‌ستی تورکیه‌، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆکی روسیه‌ وتی ” داعش پاره‌یه‌کی زۆری هه‌یه‌، ملیۆنه‌ها دۆلار یان له‌ فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌ست ده‌که‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش له‌لایه‌ن سوپای ولاتانی ناوچه‌که‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ تێبگه‌ن که‌ بۆچی ئه‌وان به‌و شێوه‌ نه‌شاراراوه‌ییه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. بۆچی به‌و جۆره‌ دڕندانه‌ییه‌ خه‌ڵک ده‌کوژن؟. بۆچێ کاری تیرۆریستی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌نجام ده‌درێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپادا کاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.

له‌ مانگی ئۆکتۆبه‌ری رابردوودا، ده‌یڤید کۆهێن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆکاروباری تیرۆر و سیخوڕیی دارایی وتی ” رۆژانه‌ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بڕی 1 ملیۆن دۆلاریان له‌ فرۆشتنی نه‌وتدا ده‌ستده‌که‌وێ.”وتیشی ” به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی ئێمه‌ له‌ مانگی رابردوودا رێکخراوی داعش به‌نرخێکی زۆر هه‌رزان نه‌وتی فرۆشتۆته‌ چه‌ند لایه‌نێک. له‌وانه‌ تورکیا و دواتر ئه‌م نه‌وته‌ چۆته‌ ناو بازاڕه‌کانی جیهان، هه‌روه‌ها یه‌کێکی تر له‌ رێگاکانی فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌و رێکخراوه‌ ئه‌وه‌ بوه‌، که‌ داعش نه‌وتی فرۆشتوه‌ به‌ چه‌ند کوردێکی عێراق و دواتر ئه‌و نه‌وته‌ فرۆشراوه‌ته‌وه‌ به‌ تورکیه‌”.

به‌گوێره‌ی قسه‌کانی دیمیتری میدڤیدیڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی رووسیه‌، کڕیاره‌کانی نه‌وتی داعش ته‌نها بازرگانه‌کان نین، به‌ڵکو چه‌ند به‌رپرسێکی حکومه‌تی تورکیاشی تێدایه‌. تورکیه‌ رێکخراوی داعش ده‌پارێزێت چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندی داراییان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی تورکدا هه‌یه‌.

لێکۆڵه‌رێکی سیاسی رووسی که‌له‌ سندوقی ئاسایشی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کار ده‌کا به‌ ناوی ئیگۆر یوشکۆڤ به‌ Gazeta.ruی راگه‌یاند ” ئۆپه‌راسیۆنه‌ دژه‌ تیرۆره‌کانی روسیه‌ له‌ سوریه‌دا ئه‌م بازرگانیکردنه‌ی ئه‌سته‌م کردوه‌.

و ده‌ڵێ ” له‌ ئێستادا تانکه‌ره‌کان ده‌بێ زیاتر بڵاوببنه‌وه‌ و باره‌کانیان سوکتر بکه‌ن. پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیش ده‌بێت کڕیاره‌کان خۆیان بچنه‌ کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کان، بۆیه‌ ئێستا ده‌بێت کوتله‌یه‌کی نوێ پێکبهێنن”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌کا که‌ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش که‌سانی شاره‌زایان له‌و بواره‌دا که‌مبۆته‌وه‌.

هاوکات ئێلدار کاسایڤ ئه‌ندامی پیشه‌سازی نه‌وتی روسیه‌ ده‌ڵێ ” رێکخراوی داعش هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به‌ 15025 دۆلار ده‌فرۆشێ که‌ ئه‌مه‌ش زۆر نرخه‌که‌ی له‌ نرخی نه‌وتی خاوی برێنت هه‌رزانتره‌ که‌ 45-50 دۆلاره‌ بۆ به‌رمیلێک.

” به‌ فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وته‌، حکومه‌تی ئانكارا پاره‌یه‌کی زیاده‌ی ده‌ستده‌که‌وێ که‌ به‌هۆیه‌وه‌ کورده‌کانی پێ بۆمباران ده‌کا به‌لام توركیه‌ ده‌لێ (بۆمبارانی توندڕه‌وه‌کان ده‌کا)”.

سه‌رچاوه‌: Russia Today

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت