کوریای باکوور، هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئەمریکا کرد

0
727

کوریای باکوور بۆ جارێکی تر هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئەمریکا کرد و گوتی ئەگەر بێت و ئەمریکا و کوریای باشوور ڕاهێنانی هاوبەشی سەربازی بکەن، هێرش دەکەینە سەر ئەو وڵاتە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە 3ی فێوریە بەرانبەر لەگەڵ 12ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کوریای باکوور بۆ جارێکی تر هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد کە ئەگەر بێت و لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە ڕاهێنانی هاوبەشی سەربازی لەگەڵ کوریای باشوور  ئەنجام بدەن، ئەوا کوریای باکوور هێرشی سەربازی دەکاتە سەر ئەمریکا.

کوریای باکوور، هاوکات ڕاشیگەیاندووە کە نایهەوێ لەئەگەڵ واشنگتۆن دانوستان بکات.

ئەو ڕاگەیێندراوە هەڕەشاویەی کوریای باکوور لە کاتێکدا دراوەتە دەر کە بڕیارە ئەمریکا و کوریای باشوور، ڕاهێنانی هاوبەشی سەربازی لە سنوورەکانی نێوان دوو کوریا ئەنجام بدەن.

پێشتر، کوریای باشوور ڕایگەیاندبوو کە ئەو ڕاهێنانە هاوبەشە سەربازیانە بە هۆی بەڕێوەچوونی ئولەمپیکی یاریە زستانەییەکان وەدوا دراوە.

بڕیارە ڕاهێنانە سەربازیەکانی نێوان ئەمریکا و کوریای باکوور، سەرەتای مانگی ئاپریل ـی داهاتوو بەڕێوە بچێ.

بەڵام کوریای باکوور ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێت و ئەمریکا لە حاڵێکدا کە گەمارۆ ئابووریەکان لە دژی وڵاتەکەمان زێدە دەکات و پەرە پێدەدات و لە هەمان کاتیشدا ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ کوریای باشوور بەڕێوە دەدات، ئەوا ناچارین هێرشی سەربازی بکەینە سەر ئەمریکا.

کوریای باکوور هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەرجەم تواناییەکانی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە شەڕدا بەکار دێنێ. ئەو هەڕەشەی کوریای باکوور بە واتای بەکارهێنانی چەکی ناوکی لە ئەگەری هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان کوریای باکوور و ئەمریکایە.

ڕاگەیێندراوی کوریای باکوور، لە ژێر ناوی “کۆماری دێموکراتیکی نەتەوەی کوریا” بڵاو کراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.