کوردێکی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کوژرا

0
466

ماڵپەڕە نزیكەكانی داعش بڵاویان كردەوە، كوردێكی کوردستانی رۆژهەڵات لە یەكێك لە میحوەرەكانی شەڕ لە كەركووك كوژراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕانە، ناوی ئەو چەکدارە کوردە “ئەبو سەییاف كوردییە” و لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە پەیوەندی بە داعشەوە كردووە.

ناو و نازناو و زانیارییەکانی تری پەیوەندیدار بەو چەکدارە کوژراوەی داعش، هێشتا بڵاو نەبووەتەوە.

شایانی باسە، ماوەیەکە داعش بە شێوەیەکی میدیایی بوونی کوردەکان لە ڕیزی چەکدارانی خۆیدا زەق و بەرچاو دەکاتەوە، تا ئێستاش نەزاندراوە مەبەستی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەم کردەوە و تاکتیکە چیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.