کوردستانی ڕۆژئاوا لە کانتۆنییەوە بەرەو فیدراڵی

0
866

تا ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان بە شێوەی کانتۆنی بەڕێوەبردراوە و ٣ کانتۆنی لە خۆ دەگرت و بەرپرسانی ی پ گ و خودی ساڵح موسلیم ئەو شێوە بەڕێوەبەرییەیان بە گونجاوترین شێوەی بەڕێوەبەری وەسف دەکرد کە تێیدا هەر کانتۆن بە شێوەی سەربەخۆ کارەکانی دەکرد، لە ئێستدا و دوای ئەوەی کە کوردانی ڕۆژئاوا لە کۆبوونەوەی ژنێڤ دا بەشدارییان پێنەکرا، دەنگۆی گۆڕانی شێوەی بەڕێوەبەری لە کانتۆن ـەوە بۆ فیدڕالی لە ئارادایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیەی فارسی، ئیدریس ناسان بەرپرسی کار و باری دەرەوەی کوبانی لەو بارەوە گوتی: “ڕاگەیاندنی هەرێمی فیدرال بە واتای پەرەپێدانی بەڕێوەبری ناوچەی خۆسەرە کە لە کورد و نەتەوەکانی تر پێکهاتووە”.

شایانی باسە کە ئەو هەڵوێستە و وەرچەرخانە سیاسییە کە تا ئێستاش سەرەڕای پێداگری زۆرینەی کوردەکانی هەر سێ پارچەی تر لەسەر شێوازی سەربەخۆیی و فیدرالی بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە لە ژێر گوشاری تورکیەدا، کوردەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا بۆ دانیشتنی ژنێڤ بانگهێشت نەکراون و تورکیە ی پ گ بە لقی پ  ک ک دەناسێ کە بە پارتێکی تیرۆریست ناسراوە.

شایانی باسە کە پێشتر وەلید ئەلموعەلیم ، رایگەیاندبوو کە ئەوان و کوردەکان لە یەک ڕیزدا و بە دژی تیرۆر شەڕ دەکەن و حکومەتی ئەسەد ئیزن بە ساز بوونی شێوە بەڕێوەبەری فیدرالی لە سووریە نادات، بەڵام سووریە ماوەیەکە پێداگری لەسەر شێوە بەڕێوەبەری فیدرالی لە سووریە دەکات.

هێزەکانی ی پ گ (یەکینەکانی پاراستنی گەل)، بەشێکی بەرچاو لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریەیان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان گرتووە کە بە درێژایی ٤٠٠ کیلۆمیتر لەگەڵ تورکیە هاو سنوورە و هەروەها ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای سووریە و لە ناویدا عەفرین یان لە ژێر کۆنترۆڵ دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.