کوردستانیان، هەڵمەتێکی تویتێری بۆ خرانە ناو لیستەی تیرۆریستی سپای پاسداران بەڕێوە دەبەن

0
1088

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کوردستانیان، هەڵمەتێکی تویتێری بۆ خرانە ناو لیستەی تیرۆریستی سپای پاسداران بەڕێوە دەبەن.

چالاکانی کورد لەمبارەوە دەڵێن: “پێویستە کورد دەنگی خۆی بخاتە پاڵ ئەو دەنگانەی دەیانهەوێ سپای پاسداران بخەنە چوارچێوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.”

بڕیارە ئەو گەردەلوولە تویتێریە، سبەی کاژێر ١٦.٣٠ دوای نیوەڕۆ بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەڕێوە بچێت کە دەکاتە کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ بە کاتی کوردستانی باشوور و کاتژمێر ٨ی بەیانی واشنگتۆن.

هەڵمەتی تویتری بەم هەشتەگەی خوارەوە دەست پێدەکا.

#IRGC_Terrorist 

#IRGC_Terrorist

واتا دەبێ بەشداربووان ئەو دەقە بە هەشتەگەوە لە پۆستە تویتێریەکانیاندا دابینێن.

لە ئێستادا بە پێی هەواڵەکان، دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، خەریکی تاووتوێ کردنی پرسی خستنە ناو لیستەی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سپای تیرۆریستیی پاسداران و لقەکانی و بەتایبەتی سپای قودس کە لقی دەرەوەی سپای پاسدرانە، دەستیان لە تیرۆری کورد بە گشتی و ڕێبەرانی کورددا هەبووە.

سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، سەرەکیترین هێزی ڕژیم بۆ کاولکاری و کوشتار و ڕاونانی خەڵک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها گەورەترین و سەرەکیترین مافیای بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت