کوردانی بێ دەرەتان لەسەر سنووری ئوتریش داوای یارمەتی دەکەن

0
587

بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە بزووتنەوەی گۆڕان (حیزبی چەپی کوردی سووریە) لە ڕێکەوتی ٢٣ی فێوریەی ٢٠١٦،  بڵاوی کردۆتەوە، ماوەیەکە ئەژمارێک لە کوردانی ڕۆژئاوا لە سنوورەکانی وڵاتی ئوتریش (نەمسا) ماونەتەوە و پۆلیس و ئەرتەشی ئوتریش پێشی بە چوونیان بۆ ناو خاکی وڵاتەکەیان گرتووە.

بەپێی ئەو راگەیێندراوە کە ڕوو لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و خێرخوازی بڵاو بۆتەوە، ئەو کوردانە زۆربەیان بنەماڵە و پیر و پەک کەوتە و منداڵن و ئێستا لە ژێر سەرما و سۆڵ و لە دۆخێکی زۆر نالەبارددا دەژین.

هەروەها بە هۆی سەرما و سۆڵ و بێ دەرەتانی پێویستیان بە هاریکاری و یارمەتی بەلەز هەیە و ڕادەی سەرما و بەفرەکە هێندە تاقەت پڕووکێنە کە ئەو منداڵ و پەک کەوتانە بەرگەی نەگران و پۆلیسی ئوتریش بەردەوامە لەسەر ڕێگرتنی لەو خەڵکە بۆ چوونە ناو خاکی ئوتریش.

هەروەها داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتی ئاڵمانی فیدراڵ دەکات بە هانای ئەو کەسانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن چونکە ئەو کەسانە لە ترسی مەرگ و شەڕ لە سووریە هەڵاتوون و ژیان و ماڵیان جێهێشتووە.

بەو بۆنەوە ڕۆژی کوردیش وەک ناوەندێکی وەشانی سەربەخۆی کوردی داوا لەسەرجەم مرۆڤدۆستان و کوردانی دەست ڕۆیشتوو لەمبارەوە دەکات کە هاواری ئەو کەسانە بگەیێنە شوێنی شیاو و پەیوەندیدار تا بە هانایانەوە بچن و لە مەرگ ڕزگاریان بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.