کاوە جەوانمەرد چی بۆ فەرهاد پیرباڵ نووسیبوو؟/بێکەس و پیرباڵ دوو بیرمەند و یەک چارەنووس

0
1361

فەرهاد پیرباڵ نووسەری ناسراوی کورد، لە رۆژانی رابدوودا لەلایەن دوو راسپیردراوی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرەوە درایە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن، کە ئەمەش ناڕەزایەتیی نووسەران و چالاکانی کوردی لێکەوتەوە.

فەرهاد پیرباڵ یەک لەو دەگمەن نووسەر و رۆشنبیرانەی کوردی باشووری کوردستان بووە، کە بەردەوام لەسەر پرسی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بەتایبەت پرسی کورد لە رۆژهەڵات خاوەن هەڵوێستی بە کردەوە بووە.

ئەو نووسەرە ناسراوەی کورد چەندین جار رایگەیاندووە کە ئامادەیە وەکوو پێشـەرگەیەک لە رێبازی قاسملوودا چەک بە دژی داگیرکەری کوردستانی رۆژەهڵات هەڵبگرێ.

هەڵوێستەکانی پیرباڵ خۆشەوسیتییەکی زۆری لە ناو کۆمەڵگەی رۆژهەڵات بەتایبەت نووسەر و رووناکبیرانی کوردی ئەو بەشەی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە، هەر بۆیەش بێڕێزی کردن بە پیرباڵ زۆرترین کاردانەوەی کوردانی رۆژهەڵاتی بەدوای خۆیدا هێنا.

کاوە جەوانمەرد یەک لەسەرکردە دیارەکانی کورد لە رۆژهەڵات، کە ساڵی رابردوو لە خەباتی بەرگری بە دژی داگیرکەری فارس‌دا شەهید بوو، لە پۆستیکدا لەمەڕ هەڵوێستی فەرهاد پیرباڵ نووسیبووی: “پیرباڵ دەیهەوێ ببێتە پێشمەرگەی رۆژهەڵات، وەرە پیرباڵ ئێستا پێشمەرگایەتی لەلای زۆر کەس بڤەیە”.

رۆژی چوارشەممە ١٢ی ئاپریل، فەرهاد پیرباڵ  رایگەیاند، ماوەی ٤ رۆژە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لاپتۆپەکەی دزیوە و رێگری ئەوەشی لێ دەکات کە سکاڵای لەسەر تۆمار بکات. پیرباڵ لە دوایین دیمانەدا دەڵێ: “پارێزگاری هەولێر پەیجی فەیسبووکەکەی و ئەکاونتی یوتیوبەکەی لێ داخستووم”.

دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی فەرهادپیرباڵ، دوو چەکداری پارێزگاری هەولێر هێرشیان کردە سەر پیرباڵ و بە بەرچاوی جەماوەری شاری هەولێرەوە بە شێوەیەکی ناشێرین سووکایەتیان پیکرد.

بێکەس و پیرباڵ دوو بیرمەند و یەک چارەنووس

پێشتریش لە شاری سلێمانی، فەرهاد پیرباڵ لە کاتی سەردانی بۆ پیشانگەیەکی کتێب، لەلایەن کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەو شارەوە درابوویە بەر جوێن و سووکایەتی پێکردن.

بێحورمەتیی کۆمەڵگەی باشوور لەمەڕ فەرهاد پیرباڵ دڵشکاویی ئەو نووسەرە ناسراوەی کوردی لیکەوتەوەو لە کاتێکدا پێشتر لەبەر چاوی کامێراکان ناسنامەی ئێراقی بوونی خۆی ئاگر تێبەردا و داکۆکی لە ناسنامەی کوردبوونی خۆی کرد، ئەمجارە لەبەر چاوی کامێراکانەوە حاشای لە کوردبوونی خۆیشی کرد.

مامۆستایەکی خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان لە پۆستێکدا نووسیویەتی: “کوردستان بە فەرهاد پیرباڵەکانەوە جوانە، دەسەڵاتێک کە رێکلام دەکا فەرشی سووری بۆ ٢ میلیۆن ئاوارە راخستووە، چۆن ناتوانێ دڵی جیاوازی بیرمەندێکی وەک د.فرهاد پیرباڵ رابگرێ؟ من ئیتر گومانم هەیە کە کوردستان بتوانێ دەوڵەت دابمەزرێنێت!”.

بێ حورمەتی کردن بە فەرهاد پیرباڵ باس و خواسیکی میدیایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، فەرهاد پیرباڵیش بە چەشنی شێرکۆ بێکەس ئیتر ئەمجارە گلەیی و گازندە لەو نیشتمانە دەکات، کە چیتر جێگەی رووناکبیر و دڵسۆزی ئەم نیشتمانە نیە.

بۆیەش بێکەس لە دوایین قەسیدەی درێژی‌دا کە لەژێر ناوی ئێستا کچیک نیشتمانە‌دا هۆنیبوویەوە سەرتاپا گلەیی لەو نیشتمانە بوو کە رۆژێ ئامادە بوو هەموو بەهایەکی بۆ بدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت