کارلۆس پووجدەمۆن، داوای گەڕانەوەی خێرای بۆ کاتالۆن دەکات

0
509
Ousted Catalan leader Carles Puigdemont, center, speaks during a during a press conference at the Square Meeting Center in Brussels on Thursday, Dec. 21, 2017. The pro-secession bloc won a majority in Catalan regional elections, but the anti-independence Ciutadans (Citizens), led by 36-year-old lawyer Ines Arrimadas, won the highest number of votes for a single party. Several members of the ousted Cabinet, including Puigdemont, have campaigned from Brussels, where they sought refuge from Spanish justice. (AP Photo/Virginia Mayo)

هەڵبژاردنی پارلمانی خۆجێی کاتالۆن، بە سەرکەوتنی بەرچاوی سەربەخۆییخوازان، کۆتایی پێهات، ئێستا سەرۆکی پێشووی کاتالۆن، کارلێس پووجدەمۆن، داوا دەکات، دەوڵەتی سپانیا ئیزنی بدات تا بە زووترین و خێراترین کات بگەڕێتەوە سپانیا.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە ٢٣ی دیسامبری ٢٠١٧، یەک ڕۆژ دوای کۆتایی پێهاتنی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردن لە کاتالۆن و براوەبوونی سەربەخۆییخوازان لەو وڵاتە، کارلێس پووجدەمۆن، سەرۆکی پێشووی کاتالۆن، ئێستا داوا دەکا، دەوڵەتی سپانیا، بە زووترین کات، ڕێگەی گەڕانەوە پێ بدات.

پووجدەمۆن ئێستا بە هۆی گوشاری دەوڵەتی سپانیا و هەبوونی مەترسیی دەستبەسەرکران لەسەری لە بروکسێلی پێتەختی بلژیک وەک پەنابەر ماوەتەوە.

لە هەڵبژاردنی ڕۆژی هەینی 22ی دیسامبر لە کاتالۆن، سەربەخۆییخوازان، لە کۆی گشتیی ١٣٥ کورسی، توانیان ٧٥ کورسی بەدەست بێنن.

بەوپێیە سێ حیزبی سەربەخۆییخوازی کاتالۆن، تەنانەت دوو کورسیشیان زیاتر لە ئاستی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت، وەدەست هێناوە.

دوای ئەو سەرکەوتنە، شارۆمەندێکی سەربەخۆییخوازی کاتالۆنی لە ژێر هەواڵێکی بەشی ئینگلیسیی یۆرۆنیوز نووسیویەتی: “ئێمه نە تەنیا لە سپانیا، بگرە لە یەکیەتیی ئوروپاش جیا دەبینەوە. ناتانهەوێ گوێ لە ویستەکانمان بگرن؟ گەرەکتان نیە ڕێز لە دێموکراسی بگرن؟ کاتێک دەوڵەتێکی فاشیستی لەکاتی گشتپرسیدا دەمانداتە بەر شەق، ئێوە پشتی دەگرن؟ ئێمەش بەردەوام دەبین و لە پێشووش بەهێزتر دەبین”

ئێستا پووجدەمۆن لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیێندکاران دەڵێ، ئەو داواکاریەی من بۆ گەڕانەوە بۆ کاتالۆن، هەواڵێکی باشە بۆ دەوڵەتی سپانیا و چاوەروانم بە زووترین کات، ئیزنی گەڕانەوەی من بۆ کاتالۆن، دەربکات”.

سەرۆکی پێشووی کاتالۆن هەروەها گوتیشی: “من سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کاتالۆنم و سەرۆک کۆماریش دەمێنمەوە، بەو مەرجەی کە دەوڵەتی سپانیا ڕێز لە ورە و ویستی دیموکراسیانەی کاتالۆنیەکان بگرێ”.

پووچدەمۆن، پێشتریش ڕایگەیاندبوو، ئامادەیە تا لە هەر وڵاتێکی ئوروپایی جیا لە سپانیا لەگەڵ ماریانۆ ڕاجۆی، سەرۆک وەزیرانی سپانیا مشتوومڕ بکات”،

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.