…
هه‌ڤاڵه‌کان
وتم پیرۆزباییتان لێ بکه‌م
به‌هار دێت و
شێعرێک تازه بهۆنمه‌وه
بۆ کوردستان!
وتم به جوانترین وشه
نه‌ورۆز بکه‌م به ملوانک
بۆ گه‌ردنی به‌رزی کوێستان!
زۆر هه‌وڵمدا
بۆتان بڵێم شێعرێکی ته‌ڕ
هه‌زار وشه‌م ڕست کرد و هه‌ر
نه‌هاته به‌ر!
په‌نام برده به‌ر پیکاسۆ
گرینیکای بۆم ڕه‌سم کرد و وتی هانێ
وتم لۆرکا ئه‌ی تۆ، وتی:
شێعره‌کانم
له کاستیلا به جێ ماون
ڕێگا ناده‌ن گورگه‌کانی
وتم به هایکۆی ژاپۆنی
ئه‌رکی شانم به‌جێ بینم
هیرۆشیما گڕی گرت و
وشه‌ی هایکۆ بوو به فرمێسک
ڕژایه نێو گۆمی خوێنم!
هه‌ڤاڵه‌کان!
ڕاسته به‌هار جوان و شه‌نگه
نه‌ورۆز جێژنێکی تایبه‌تی گه‌لی کورده
لێم ببورن
پیرۆزباییتان لێ ناکه‌م
چۆن ناوێرم.
به‌ڵام کارت پۆستاڵێکی هه‌ڵه‌بجه‌تان بۆ ده‌نێرم.
28.12.1367