کاتی بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە تورکیە دیاری کرا

0
358

ڕۆژی کورد: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیە، ڕایگەیاند کە گشت پرسیی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە، ١٦ی ئاوریلی ٢٠١٧ واتا ٢٧ی نەورۆزی ١٣٩٦ی هەتاوی، بەڕێوە دەچێ.

لە ئەگەری دەنگدانی ئەرێنیی خەڵکانی تورکیە، سیستەمی سیاسیی ئەو وڵاتە لە پارلمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی دەگۆردرێت.

بەپێی ئەو گۆرانکارییەنە، پلەی سەرۆک ەزیران لەو وڵاتە نامێنێت و سەرۆک کۆمار لە پلەیەکی تەشریفایەتییەوە دەبێت بە سەرەکیترین بەرپرسی کردەیی تورکیە.

هەروەها یەک یان چەندین یاریدەدەری یەکەمیش لە کاینەی دەوڵەت زیاد دەکرێت.

نزیک بە ماوەی یەک مانگ بەر لە ئێستا، پارلمانی تورکیە بە ٣٣٩ دەنگی ئەرێ، ڕەزامەندیی خۆی بۆ گۆڕینی شێوەی دەسەڵات لەو وڵاتە راگەیاند و بڕیارە دوای گشت پرسی لە ئاستی ئەو وڵاتەدا، دیار بکرێت ئایا شێوەی دەسەڵات دەگۆردرێت یان نا؟

حیزبی مەهەپە و پارتی داد و گەشە، پێکەوە و بە هاوکاریی یەکتری ئەو ڕەش نووسەیان ئامادە کردووە کە هەر دووکیان دوو حیزبی توندئاژۆی ڕاسیستی تورکن.

یاسای نهای تورکیە ساڵی ١٩٨٢ و دوای کودیتای سەربازیی ١٩٨٠ نووسراوە و تێیدا، سەربەخۆیی دادگاکان لە هەر چەشنە هێز و دەسەڵاتێک، گارانتی کراوە و سیستەمی دادوەری سەربەخۆیە.

پێدەچێ دوای کودیتای بێ ئەنجامی ٢٠١٦ لە تورکیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،  بیهەوێ جیا لە سیستەمی سەربازی و دەسەڵاتی سیاسی، دەسەڵاتی دادوەریش بگرێتە ژێر چەکمەی دەسەڵاتی خۆیەوە.

لە ئەگەر گۆڕانی شێوەی دەسەڵاتی سیاسی لەو وڵاتە، هەر ٥ ساڵ جارێک هەرڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوە دەچێت و لە ئەگەری پەسەندکرانی ئەوا ئەردۆغان تا ساڵی ٢٠٢٩ وەک بەرزترین بەرپرس و دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت