ژینەژان

0
1093

گەزیزە فەتحی

.

ژن بە کاتی ئێرە
یانی
هاوارێکی بە دیل کراو
فرمێسکێکی لە قوژبندا هەڵڕژاو و
حەسرەتێکی داشاردراو

ژن بە کاتی ئێرە
یانی
هزرێکی کۆن و ڕزاو و
دایکێکی ئاوس بە کچی زۆر داماو و
وەجاخێ نێری داکوژاو

ژن بە کاتی ئێرە
یانی
هەناسەیێکی خنکاو و
دەنگێ کپ و وس کراو و
مافی ڕەوای پێشێل کراو
ژن بە کاتی ئێرە
یانی
نەریتێکی هەڵقرچاو و
چاوانێ دابەستراو و
جووتێ دەستی هەڵپێچراو
ژن بە کاتی ئێرە
یانی
هەنارێکی داپۆشراو و
چوار پەلکەی لە بن بڕاو و
لار و لەنجەیێکی دزراو

ژن بە کاتی ئێرە
یانی
حەزێکی سەرکوت کراو و
ئاواتێکی بێزراو و
دڵێکی لەت و کوت کراو

ژن بە کاتی ئێرە
یانی
سەرهەڵدانێ ناسراو و
چەکی بیرێکی پاراو و
نیشتمانێکی ئاوەدان!

.

نیگار: فاختە شەمسیان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.