بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندان، ژنێکی دووگیانی تەمەن ٢٦ ساڵان، لە بەشی سەرشیوی سەر بە شاری مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و خۆی کوشت.
بە پێی ئەو هەواڵە، ئەو ژنە کە سگ پڕ بووە، بە خۆسووتاندن، کۆتایی بە ژیانی خۆی و منداڵەکەی هێنا.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری خۆسووتاندن و خۆکوژی ئەو ژنە ناڕوونە.
ڕووداو و کارەساتی خۆکوژی و خۆسووتاندنی ئافرەتان لە ئێران و کوردستان لەم ساڵانەی دواییدا بەرەو زیاد بوون چووە بەجۆرێک کە لە یەک مانگی دواییدا، ژنێکی گەنج لە شنۆ و کچێکی گەنج لە سنە خۆیان کوشت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا تەنیا لە شاری سنە ٩٠ ژن دەستیان داوەتە خۆکوشتن و لەو ڕێژەیە ٩ کەسیان سەرکەوتوون خۆیان بکوژن و کۆتایی بە ژیانیان بێنن.