ژنانی کورد، جیاوازتر لە هەموو جیهان، یادی ڕۆژی ژنیان بەرز ڕاگرت+وێنە

0
834

ڕۆژی کورد: لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا و بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ژنانی کورد لە چەند شار و شارۆچکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی جیاواز لەگەڵ هەموو جیهان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

لە شاری بۆکان، ژنانی چالاکوان و چالاکی مەدەنی، بەناو شەقامەکاندا گەڕان و شیرینیان بەناو ژناندا بڵاو کردەوە و بەو جۆرە ڕێزیان لە پلەی ژن و بوونی ژنانی کورد گرت.

لەلایەکی ترەوە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و بواری مافەکانی ژنان لە شاری نەوسودی سەر بە پارێزگای کرماشان هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس، لە چەند سەیرانگایەکی ئەو شارە بەڕێوەبرد.

لە شاری سنە، کۆمەڵێک ژن بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس و ڕۆژی جلی کوردی، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد و بە جلی کوردی تێیدا بەشدار بوون و شیعر و بابەتی تایبەتیان خوێندەوە.

هەروەها بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “ژینگەوان”، رۆژی پێنج شەممە ١٩ی رەشەمەی ٢٧١٦ی کوردی کومیتەی ژنانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژن بە بشداری کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکی ژینگەپارێزی، بەیارمەتی ئەندامانی چیا ئەم رۆژەیان بەرز رزگرت، لەم رێوەرەسمەدا وێرایی پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە هەموو ژنانی جیهان بە تایبەت ژنانی کوردووستان وتارێک تایبەت بە رۆژی ژن کە لەلایەن کۆمیتە ژنانی چیاوە ئامادە کرا بوو خۆێندرایەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت