ڕێکخراوەکانى نێونەتەوەى: ئازادی وشەفافیەت لە ئێران دا نیە

0
866

بە پێی ڕاپۆرتى ڕێکخراوى ” فریدۆم هاوس” لە ڕاپۆرتى ساڵانەی خۆى دا کە چاودێری ئازادى و مافەکانى مرۆڤ لە ولاتانى دونیا دەکات ئاماژە بە ئێران دەکات لە ڕێزى ئەو وڵأتانەى کە ئازاد نین دادەنێ . لە ڕاپۆرتەکەى “فریدۆم هاوس” ئێران لە ڕوى مافى شارستانى نمرەى ٦  و لە بوارى مافى سیاسەت کردن نمرەى ٥ ی پێدراوە ، وڵاتانى وەکو سوێد و دانمارک نمرەى ١ ى هێناوە و وڵاتى کۆریاى باکور نمرەى ٧ واتە خرابترین بارى ئازادیەکانى هەیە. ئێران لە گەڵ ٤٩ وڵاتى تر لە ڕێزبەندى ولاتانى کە ئازاد نین دانراوە .

هەروەها لە راپۆرنى سالانەى رێکخراوى شەفافیەتى نێونەتەوەى ولاتى دانمارک بە پلەى یەکەمى دژى گەندەڵی و شەفاف ناوزەد دەکا و لە دواى ئەوە وڵاتانى وەکو فەنلاند وسوێد دێن.  ئێران لە ڕێزبەندى ١٣٠ یەم دایە  کە لە وڵاتانى درواسێى خۆى جیا لى عیراق و ئەفغانستان لە هەموویان خرابترە . ڕاپۆرتەکە نیشان دەدا کە ئێران وڵأتێکى گەندەڵە و ناشەفافە.

ڕێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەىش ئاماژە بە پێشێل کردنى  مافەکانى مرۆڤ لە ئێران دەکات و دەڵێ ئێران یەکێک لە وڵاتانەیە کە تۆمەتبارانى ژێر ١٨ ساڵ لە سێدارە دەدا. ئەوەش بە دواى ئەوە دا دێ کە حکومەتى ئێران سەرەراى هەوڵى بۆ شاردنەوەى پێشێل کردنى  مافەکانى مرۆڤ  ڕۆژانە ئەم کەسانە لە سێدارە دانە.

شایەنى باسە سالانە بە دەیان ڕاپۆرتى لەم شێوە لە سەر پێشێل کردنى مافەکانى مرۆڤ و ئازادیەکان لە ئێران دا بڵاو دەبێتەوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.