ڕێکخراوى چاودێرى مافەکانى مرۆڤ: یاساکانى ئێران هەڕەشەن بۆ سەر هەڵبژاردنى ئازاد

0
105

ڕیکخراوى “هیومەن رایتس واچ” ڕایگەیاند کە ئەو کەم و کورتیانەى کە لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئێراندا هەیە مافەکانى خەلکى ئێرانى بۆ بەربژێر بوون سنوردار دەکات و ئەمەش بۆتە هۆى ئەوەى زیان لە ئەنجامى هەڵبژاردنى ئازاد و دادپەروەرانە بدات .

سارا لى وتسۆن بەڕێوەبەرى بەشی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕیکخراوى “هیومن رایتس واچ” گوتى سیستمى هەڵبژاردنى ئێران گرفتى بنەڕەتى هەیە کە ئەگەرى  ئەنجامى هەڵبژاردنى ئازاد و دادپەروەر لاواز دەکات . بەربژێرەکان لە سەربنەمای یاسایەکى پڕلە کەم و کورتى ڕەت دەکرێنەوە ، تەنانەت دەست تێوەردانى هەندێ بەرپرس لە سەروى یاساکانەوە لە کاروبارى هەڵبژاردن وا دەکات کە هیچ بەربژێرى جیاواز نەمێنێ تاخەڵک دەنگیان بۆ بدات .

شایانى باسە ئەنجومەنى پاسەوانى دەستورى ئێران زۆربەی هەرە زۆرى  بەربژێرەکانى ڕیفۆرم خوازەکان و کەسایەتى کە جودا لە تاقمى دەسهەلات دار بیردەکاتەوە مافى بەربژێربونبان بۆ هەڵبژاردنەکانى پاڕلەمانى ئێران ڕەت کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە