ڕێکخراوى روژنامەنوسانى بێ سنور:هەلبژاردنەکانى ئێران ئازاد نین و پێشتر ئەنجامەکانى دیاری کراون

0
563

ڕێکخراوى ڕوژنامەنوسانى بێ سنور لە ڕاگەیندراوێک دا هەڵبژاردنەکانى ئێران و ڕەوشی ڕۆژنامەنوسانى نرخاند و گوشارەکانى حکومەت لە سەر ڕۆژنامەنوسانى شەرمەزار کرد.

ئەم ڕێکخراوە هەلێژاردنەکانى ئێرانى لە پێش دا دیارى کراو زانى و ئاماژەى پێدا “دەسهەڵات نە تەنیا بە سنوردار کردنى بەربژێرەکان بۆ دەنگدەران ڕاناوەستێت بەڵکو بە کۆنترۆلى هەموو میدیاکان هەر دەنگێکى جیاواز ودژى خۆى سەرکوت دەکات”

هەروەها لە درێژەى ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بە سەرکەوتنى نزیکەکانى حسن روحانى سەرۆک کۆمار دەکات رەخنە لە ڕۆژنامەنوسانى زیندانى دەگرێت و دەڵى “حسن روحانى دۆستانى ڕێفۆرم خواز و نێوەندئاژۆ هیچ هۆکارێکى بۆ زیندانى کردنى ٣٧ ڕۆژنامەنوس و شارۆمەندى پەیامنێرى نیە.”

ئەم ڕێکخراوە کە ناوەندەکەى لە پاریس دەبێ و چاودێرى ڕەوشی ڕۆژنامەنوسی لە دونیا دەکات و وەکو زۆربەى رێکخراوە نێونەتوەییەکانى مافى مرۆڤ ئێران بە جەهننەمى ڕۆژنامە نوسان دەزانن و بەڕێوە چونى هەڵبژاردن لە وەها بارودۆخیکى بێ چاودێرى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى ڕۆژنامەنوسان گومان دەخاتە سەر ئەنجام چونیەتى هەڵبژاردن کە هەر لە سەرەتا وە تا گۆتاى بە دڵى دەسهەڵات دار بەڕیوە دەچێ نەک ویستى خەڵک.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.