ڕێژیمی ئێران پاڵپشتی لە حەشدی شەعبی دەکا

0
24

ڕۆژی کورد: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە باشووری کەرکووک و تازەخورماتوو لە چەندین بەرەوە بە هامێر و چەکی ئامریکایی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، ژمارەیەک هامەریش تێکشکێندراون”.

هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاویان کردەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشی حەشدی شەعبی کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە و هەروەها هێزەکانی عێراق هێرشیان کردە سەر کەرکووک.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە:”هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لە باشووری کەرکووک و تازەخورماتوو لە چەندین بەرەوە بە هامەر و چەکی ئامریکایی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، ژمارەیەک هامەریش تێکشکێندراون”.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، کاتژێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، له شارۆچکەی تازەخورماتوو لە باشووری کەرکووک بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی بنکەی سەربازی فەوجی یەکی پێشمەرگە و کێڵگە نەوتییەکان پێشڕەوییان کردووە.

هەر بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، هێزە عێراقییەکان نزیک کاتژێر ٢:٣٠ی بەرەبەیان لە هەردوو بەرەی “تازەخورماتوو” و “پردی مریەم بەگ” لە باشووری کەرکووک بە چەکەکانی ئامریکا لەنێویاندا تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە. هەروەها حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک هێرشیان کردووەتە سەر مەکتەب خالید.

ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژەی بەوە داوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بەلانی کەمەوە ٥ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئامریکییان تێکشکاندوون کە لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بەکارهاتوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی کردووەتەوە هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام له‌ به‌رگری كردنی گه‌ل و خاكی كوردستان ده‌بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌