ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردن لە ٧ پەرتووکی کوردیی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی بەڕێوەچوو

0
289

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بەبەشداریی  کۆمەڵیک لە شاعێران، نووسران و هۆگرانی ئەدەبی کوردی، پەردە لە سەر ٧ بەرهەمی شاعێر و نووسەرێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی” عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان” ناسراو بە”غەریبان” لادرا.

ئەو حەوت بەرهەمەی ئەو نووسەرە کوردە بە زمانی کوردی نووسراون و ساڵەهایە چاوەڕێی چاپ و بلاوبوونەوە بوون و بەرهەمی تەمەنێک خوێندنەوە و هەوڵ و تێکۆشانی نووسەرن.

ئەو بەرهەمانە بریتین لە:” خولخوله و ماخۆلان، افسانه هولیارشای کورد، راز و نیازی کوردی، دیوان غریبان، هۆپ، کورته باسێکی بلیمه‌تی جیهانی، دەروازەی شاری نووسین.

لە ڕێوەڕسمەکەدا، عەبدوڵڕەحیم ئاسیابان بە خوێندنەوی دوو کۆپلە شێعری خۆی، لەگەڵ ژەنینی ئامێری ویۆڵۆن بە هاوکاریی خالید نادرپوور پێشکەش بەبەشداران کرد.

لەو ڕێوەرەسمەدا، ژمارەیەک لە نووسەران و ئەدیبانی شاری مەهاباد وەک”کەریم سۆفی مەولوودی”ناسراو بە”تینوی مەهابادی” شاعێر و نووسەری ئەو شارە و هەروەها لێکۆڵەڕ و مێژوو ناسی کورد”مەحموود پێدارم” سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەو شاعێر و نووسەرە کوردە چەند وتەیەکیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوەرەسمە کرد.

ڕەحیم ئاسیابان تا ئێستا خاوەنی ١٠ بەرهەمە و ١٢ بەرهەمی دیکەی ئەو نووسەرە کوردە ئامادەی چاپ و بڵاکردنەوەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت