ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا و سەری ساڵی نوێی زایینیی بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد لە وڵاتی بلژیک بەڕێوە چوو

0
818

ڕیکەوتی 23/12/2017 ، رێوڕەسمی شەوی یەلدا و سەری ساڵی نوێی زایینیی لە وڵاتی بڵژیک بە بەشداریی کوردانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری  ناوەندی ڕۆژی کورد،، رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقێب و ڕاگرتنی خوولەکێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد وکوردستان و قوربانیانی کارەساتی کرماشان، دەستی پێ کرد.

پاشان چەند وتەیەک لە لایەن ئیبراهیم خوودامورادی، بەرپرسی رێکخراوی کلتووریی زاگروسەوە، پێشکەش بە بەشداربوان کرا.

خودامورادی لە وتەکانیدا ئاماژەی بە چەند ڕووداوی مێژوویی کە لە مانگی سەرماوەز و شەوی یەلدا دا ڕوویان داوە کرد و گوتیان: مانگی سەرماوەز گرنگییەکی تایبەتی بۆ نەتەوەکەمان هەیە و لەم مانگەدا، لە رێکەوتی 17/12/ 1948- 26 ی سەرماوەز- هێزێکی نەتەوەیی بە ناوی پێشمەرگە درووست بووە کە تا بە ئەمڕۆش نەک هەر کورد بگرە خەڵکانی غەیرە کوردیش شانازیی پێوە دەکەن و بە پارێزەری کەرامەت و ماف بوونی خۆیانی دادەنێن و بۆیە هەموومان دەبێ شانازیی بە ناوی پێسمەرگەوە بکەین. هەروەها لەم رۆژەشدا ئاڵای کوردستان لە سەر شارەوانیی شاری مهاباد هەڵدرا و لە پارڵمانی باشووری کوردستانیشدا وەک رۆژی ئاڵا دیاری کراوە.

پاشان ئاماژەیان بە مێژووی شەوی یەلدا و گرنگی ئەو شەوە کرد و گوتیان: دیارە ئەم شەوە زۆر نەتەوەو دەوڵەت یادی دەکەنەوە، بەڵام بۆ ئێمەی کورد گرنگییەکی تایبەتیی هەیە و ئەویش شەوی لە دایکبوونی ڕێبەرێکی مەزن ونەتەوەییە، واتە شەهید دکتور عەبدولرەحمانی قاسملووە و هەر بۆیە پێویستە ئێمەی کورد زیاتر گرنگی بەو شەوە بدەین و بیکەینە کلتووریکی نەتەوەیی و لە ناو هەموو ماڵە کوردێکدا ڕێزی تایبەت لەو شەوە بگیردرێت.

خودا مورادی، لە کۆتاییدا وتەکانیدا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زایینیی لە خەڵکی کوردستان و خەلکی بلژیک کرد و هیوای خواست ساڵێک بێت پڕ لە خۆشیی بۆ هەموو لایەک.

بەشی دووهەمی ڕێڕەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ دوو گرووپی موزیکی نۆژین و کابووک لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هوونەرمەندەکانی بریتیی بوون لە: ئەکرەم حەمۆ، یووسف ڕەشۆ، فەرهاد ئەمینی، ساکۆ سوڵتانی و ئازاد موستەفاپوور.

جێگای ئاماژە پێدانە کە ئەو ڕێوڕەسمە لە ڵایەن ڕێکخراوی کلتووریی زاگرۆسەوە سازدرابوو و سەرجەم داهاتەکەی بۆبنەماڵەی قوربانیانی ئەرزهەژێنی کرماشان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەبێت.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.