ڕۆژی نەتەوەیی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش بەرز ڕاگیرا

0
466

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئوتریش بە یەک دەنگ و پێکەوە، ڕۆژی نەتەوەیی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستانیان، بەرز ڕاگرت و ڕێزیان لێنا.

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرانبەر بە ۱۷.۱۲.۲۰۱۶ به شێکی بەرچاو له کوردستانیانی نیشتەجێی ولاتی ئوتریش لە شاری ڤیەن ـی پێتەختی ئەو وڵاتە، ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

لەو کۆبوونەوە بەرینەدا، بەشێکی بەرچاو لە لایەن و حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەشدار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ، هەروەها لە شاری زوریخ لە وڵاتی سوئیس ـیش ڕێوڕەسمیکی جەماوەریی بەرین بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژی نەتەوەیی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، پێکهاتووە.

ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور وەک ڕۆژی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان ناسراوە و هەروەها ئەم ڕۆژە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان، وەک درێژەپێدەرانی ڕێبازی کۆماری کوردستان، وەک  ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەست نیشان کراوە، بەڵام هەرچەند ئەو ڕووداوە و هۆکاری ناونرانی دەگەرێتەوە بۆ کۆماری کوردستان لە مهاباد، بەڵام تا ئێستا حیزبە کوردییەکانی تر لە ناساندنی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی نەتەوەیی پێشمەرگەی کوردستان خۆیان بواردووە.

15556086_817295335076052_632277816_n

15556490_817295585076027_1758903644_o

15571166_817295055076080_414559894_n

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت