ڕۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئێران به‌ پاره‌ لاوانی سلێمانی ده‌كاته‌ حه‌شدی شه‌عبی

0
135

ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی، له‌ راپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی پارێزگه‌ی سلێمانی، سوپای پاسداران خه‌ریكی پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ و بۆ هه‌ر گه‌نجێكیش كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حه‌شد بكات, مانگانه‌ بڕی پێنجسه‌د هه‌زار دینار ده‌دات.

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌ ده‌ڵێت: “له‌ سنووری قه‌ڵادزێ تا ئێستا په‌نجا گه‌نج ناوی خۆیان نووسیوه‌ كه‌ بڕیاره‌ بۆ راهێنان بیانگوازنه‌وه‌ بۆ سه‌نته‌رێكی شاری كه‌ركووك”.

شه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئێران زیاتر له‌ ساڵێكه‌ كار له‌سه‌ر دروستكردنی گرووپی چه‌كداری سه‌ر به‌خۆی ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستاش ده‌یان گه‌نجی له‌ شاری خانه‌قین له‌ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا رێكخستووه‌”.

ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەوساڵ، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری  خومه‌ینی له‌ نێو شاری كه‌ركووك به‌ ئاماده‌بوونی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری ئه‌و شاره‌ و ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌ باڵاكانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ شاری سلێمانی، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.

شایانی باسە کە کردنەوەی سەنتەرێکی ڕۆشنبیری بە ناوی خومەینی لە شاری کەرکووک، ناڕەزایەتی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی لێکەوتەوە و بە شیوەیەکی بەرین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرهەڵستی بوونەوە و هەروەها لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژی کورد، ڕای خۆیان دەربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌