ڕۆژئاوای کوردستان/ هێرشی مووشه‌كی توركیه‌ بۆ سه‌ر ماڵی خەڵکانی سڤیل له‌ عه‌فرین

0
27

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ درێژه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای سوورییه‌، ناوچه‌ مه‌سكوونییه‌كانی عه‌فرین كه‌وته‌ به‌ر هێرشی مووشه‌كی.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، مووشه‌ك هاویژه‌كانی توركییه‌ ناوچه‌ مه‌سكوونییه‌كان له‌ شاری عه‌فرینیان مووشه‌ك باران كردووه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س له‌وانه‌، چه‌ندین منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بریندار بوون.

ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ ٣٠ی مانگی به‌رفرانباره‌وه‌ عه‌مه‌لیاتی نیزامی خۆی له‌ كانتۆنی عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای سورییه‌ ده‌ست پێكردووه‌.

ئه‌م هێرشه‌ ناڕه‌زایه‌تیی زۆری له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئۆروپا و ئاسیای به‌دواوه‌ بوو.

له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه‌، ناوه‌ندی زانیاری و ڕۆژنامه‌وانی “هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك به‌رپرسایه‌تیی عه‌مه‌لیات له‌ به‌رامبه‌ر پایه‌گای ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ شاری زاخۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا دوو تانك و ئۆتۆمبیلێكی زرێهی ئه‌رته‌شی توركییه‌ به‌ ته‌واوی تێكشكێندراوه‌ و ٢٢ سه‌ربازی ئه‌رته‌شی توركییه‌ كوژراون و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌