ڕووداوی مردنی تاهیر ئاڵچی له‌ كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ڕووی داوه‌

0
151

تاهیر ئاڵچی سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی ئامەد کوژرا
رۆژی شه‌ممە 28-11-2015 كه‌سانێکی نه‌ناسراو له‌ دیاربه‌كر ته‌قه‌یان له‌ تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئه‌و شاره‌ كرد كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی

ڕووداوی مردنی ئه‌م پارێزه‌ره‌ له‌ كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ڕووی داوه‌
پێشتر تاهیر ئاڵچی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی “سی ئێن ئێن”ی توركی وتبووی: پارتی كرێكارانی كوردستان ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نییه‌ و له‌هه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی چالاكیی ئه‌م حیزبه‌ له‌ توركیه‌ ڕه‌خنه‌ی توندی گرتبوو
ئەمە دوایین قسەکانی تاهیر ئەلچی، لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکەی له‌ ڕۆژی تیرۆره‌كه‌ی دا:
“ئێمە شەڕ و پێکدادانمان ناوێ، ئۆپەراسیۆنمان ناوێ!”
هەر لەو رووداوەدا 2 پۆلیس كوژران و 4 پۆلیس و رۆژنامه‌نووسێكیش بریندار بوون.

پۆلیسی توركیه‌ رایگەیاند:” کەسێک بەنێوی مه‌حسون گوركان بە کوشتنی ئەڵچی تۆمەتبارە

ناڕازایه‌تی به‌شێك له‌ توركیه‌ و چه‌ند شوێنكی گرتۆته‌وه‌

رۆژی یەکشەممە 29-11-2015 تاهیر ئەڵچی لە ئامەد بەخاک سپێردرا
تاهیر ئەڵچی کێیە؟

له‌دایكبووی 1966 له‌ شڕناخ له‌ باكووری كوردستان و سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د بوو

پارێزه‌ری سه‌ره‌كی بوو بۆ زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانی یاسایی تایبه‌ت به‌پرسی كورد

له‌ ساڵی 1998 تاوەکو 2006 سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د بوو

ئەڵچی له‌ كاتی مردنیدا ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵ بووه‌ و خاوه‌نی ٢ منداڵه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت