ڕاگەیەندراوی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی کۆچکردوو کاک ئەحمەد پوورکەریم لە دەرەوەی وڵات

0
852

ڕۆژی کورد :
هەر وەک پێشتر هەمووانمان ئاگادار کردبووە رۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانان کاک ئەحمەد پوورکەریم باوکی هاوڕێی ئازیزمان کاک جەماڵ پوورکەریم کەسایەتیی ناسراوی بواری ڕاگەیاندن و سیاسەت و خەزووری خاتوو ڕۆژنامەنووس شلێر دەروێشی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

جارێکی دیکە وەکوو ئەندامان و دەستەی ڕێبەرایەتی ناوەندی “ڕۆژی کورد” پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و بە هەمووان ڕادەگەیەنین ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی لە دەرەوەی وڵات لە لایەن کاک جەماڵ پوورکەریم و هاوسەرەکەیان خاتوو شلێر دەروێشی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی ئه‌یلوول لە ناونیشانی خوارەوە بەڕێوەدەچێت.

بەشداری ئازیزان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی ناوبراو ئەبێتە هۆی سۆکنایی خەمی لە دەست دانی باوکی کاک جەماڵ و هاوسەرەکەیان.

Rue des petite écurie paris 10ème

Metro Château d’Eau sur ligne 4


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.