چەند کەس لە خۆپیشاندەرانی کورد لە تاران دەست بەسەر کران

0
111

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ڕۆژی کورد گەیشتووە، ئەوڕۆ ئیوارە کوردانی دانیشتووی تاران بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتار و هێرشی ئەرتەشی تورک بۆ ناوچە کوردنشینەکانی باکووری کوردستان و کوشتاری دڕندانەی هاووڵاتیانی مەدەنی کورد، لە پێش سەفارەتی تورکیە لە تاران مانگرتنێکی گشتیان وەڕێخست.

یەکێک لە بەشداربووان بە “ڕۆژی کورد”ی ڕاگەیاند کە هێزە ئەمنیەتی و جل تایبەتەکان بە زووترین کات بڵاوەیان بە ڕێپێوانەکە کرد و کۆتاییان پێ هێنا.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە گیران و دەست بەسەر کردنی چەند کەسێک لە بەشداربوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژێم کرد و کوتی هێزە ئەمنیەتی و جل شەخسیەکان بە تووندی لەگەڵ بەشداربوانی رێپێوانەکە جووڵاونەوە.

شایانی باسە کە کوردانی دانیشتووی تاران بە مەبەستی شەرمەزار کردنی تووند و تیژی و کوشتاری دەوڵەتی توکیا لەهەمبەر سفارەتی ئەو وڵاتە کۆ ببوونەوە و هەندێک پلاکاردیان پێ بوو کە هەڵگری درووشمی پشتیوانی لە کوردانی باکوور و  یەکڕیزی گەلی کوردی لەسەر نووسرابوو.

هەروەها ئەوڕۆ لە چەند شاری تری خۆرهەلاتی کوردستان وەک سنە، پاوە و بۆکان، بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێڕشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردانی باکور و کوشتنی خەڵکانی سیڤیل، ڕێپێوانیان وەرێخست.

زانیارییە نافەرمیەکان باس لە گیرانی چل کەس لە ڕێپێوانی ئەوڕۆی شاری سنە بە دژی کوشتاری کوردەکانی باکوور لە لایەن دەوڵەتی تورکیا، دەکەن

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەست “ڕۆژی کورد گەیشتوون” خەڵکی شاری کرماشانیش بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتe دژە کوردیەکانی تورکیە لە باکوری کوردستان،، لەبەر دەم پارێزگاری کرماشان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

شایانی باسە کە خۆرهەڵاتی کوردستان بە گشتی و لە هەر هەموو مێژووی سەددەی دواییدا، پشتیوانی هەمیشەیی پارچەکانی تر بووە و لە هەر خۆشی و ناخۆشییەکی پارچەکانی تردا بەشدار بووە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بە رێپێوانی ئەوڕۆ و هەروەها پشتگیری لە شنگال و کۆبانی و دەیان نموونەی تر بکرێت کە ئەوە دەرخەری گەشەسەندوویی هەستی نەتەوایەتی و ئازادیخوازی هاونیشتمانیانی خۆرهەڵاتی کوردستانە.

تێبینی: ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە

 

photo_2015-12-24_16-09-58

photo_2015-12-24_16-10-08

سنە

10391565_10203800618215595_28859700226358127_n

پاوە

10391565_10203800593094967_7610029524109830259_n

کرماشان

10406741_10203800285727283_721018687602349400_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت