پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و ئەلقاعیدە و گرووپە تیرۆریستیەکان لە کوردستان

0
35

نووسینی: ژیوار ڕۆژهەڵاتی

پەیوەندەکانی ئێران لەگەڵ گرووپه ئیسلامیەکان به دوو شێوازی تاکتیکی و ستراتیژیکیە. بۆ نموونە وەک پیەوەندیەکانی لەگەڵ گرووپە شیعەکانی  حیزبووڵای لوبنان و ئەنسارووڵای یەمەن و هەروەها لەگەڵ گرووپه ئیخوانەکانی  وه ک حەماسی  سونە.  ئەوانه لەسەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە تا ئێستا، پەیوەندیی ئیعتقادیی ستراتیژیان پێکەوە هەیه. هەروەها بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکان لەلایەک و دوژمنی هاوبەش لەلایەکی ترەوە. بۆیە پەیوەندیی تاکتیکی لەگەڵ گرووپه سەلەفیەکانی  قاعیده  بۆ ئەو مەبەسته له سەرەتای ئینقلابەوە ناوەندێک له سپای تیرۆریستیی پاسداران به نێوی [واحد نهضت های اسلامی و ازادی بخش}دامەزرا که کاری ئەو ناوەندە،  پەیوەندی گرتن و پێدانی  یارمەتیی مادی و مەعنەوییە بە هێزه ئیسلامی و غەیره ئیسلامیەکان له ناوچه و له تەواوی جیهان.

ئەنجامی کاری ئەو بنکەیەم  دامەزرانی حەماس و  حیزبووڵا و جیهادی ئیسلامیی فەلستین و هەروەها گرووپه  جیهادیه کانی ئه فغان و شیعەکانی پاکستان و بەحرەین  و ئێراق و زۆر شوێنی دیکه بووە، دواتر  به گوێرەی  زەمەن و بەربڵاویی کارەکانیانم سپای تیرۆریستیی قودس ـیان  دامەزراند  که درێژه ی هەمان  ناوەند و بزاڤە ئیسلامیەکان بوو.

تا کاتی دروست بوونی تالیبان  له ئه فغانستان، هەموو دنیا  تاکه هێزی حیزبووڵا  و حه ماس و ئێران ـیان به  تیرۆریست دەناسی،  له دوای هێرشەکانی  یازدەی سپتامبر و لێدانی  تالیبان و  هەڵاتنی  رێبەرانی  قاعیده  بۆ ئێران،  سپای تیرۆریستیی قودس، بڕیاریان دا هاوپەیمانیەی تاکتیکی لەگەڵ  قاعیده  و سەلەفیەت بۆ پێکانی چەند  مەبەست پێک بهێنن کە هەر دوو لایەن پێویستیان بە یەکتری هەبوو.  یەکەم :  قاعیده هیچ  جێگایەکی نەبوو له ئێران زیاتر،  دووهەم:  هه ردووک لا دوژمنێکی هاوبەشیان  هەبوو، ئەویش ئامریکا بوو، بەڵام  لەوانه بەدەر، ئێران یان سپای قودس، دوو ئامانجی زۆر ستراتژیک و درێژماوەی تری  هەبوو لەو هاوپەیمانه تاکتیکیەدا، یەکەم: که ڵک  وەرگرتن  له لێزانی و دەرفەتەکانی قاعیده  له ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمریکایەکان و دەوڵەتە عەڕەبە سونەکان له ناوچه و نوخستان کردنیان،  دووهەم: لابردنی تاوانی  تیرۆریزم  لەسەر ئێران و شیعه  و به تیرۆریست ناساندنی سونە و دەوڵەتە عەڕەبەکانی ناوچە.

ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ئەو  ئامانجانە، به شێوەیەکی چڕوپڕ دەستی بە هاوکاری کردن لەگەڵ قاعیدە کرد و  ڕێبەرانی قاعیده له ئێران جێگیر بوون و جێگاو شوێنیان بۆ دابین کرا و سەرلەونێ خۆیان ڕێک خستەوە و له ناوچه  سونەکانی ئێران دەستیان بە پرۆپاگەندا کرد و چه ندین قوتابخانەی ئایینیان  له ناوچە سونەنشینەکان  زاهیدان و بەندەرعەباس و تەنانەت لە کوردستان دامەزراند.

ئەم هاوکاریه تا ساڵی ٢٠٠٣ که ئامریکا له له بیاره لە ئەنسارولئسلامی دا که تێیدا نێزیک به سەد کەسیان  ڕزگاریان بوو و به سەرپەرشتیی ئەبوو عەبدووڵا شافعی لەلایەن سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە هێنران بۆ بۆکان و له گوندی یەک شەوه جێگیر کران و کەمپێکی بۆ دابین کردنت بەردەوام بوو. بەڵام ئەندامانی ئەنسارولئیسلام، بۆیان نەبوو  بێنه دەرەوەو  لەگەڵ خەڵک  قسه بکەن و بە چڕی لەژێر چاوەدێریی قەرارگای ڕەمەزان دابوون.

 سالی ٢٠٠٧، حاجی عارف کوردستانی کە ئەمیری کەتیبەی قاعیدەی کوردستان بوو،  بەیاننامەیەکی بەدژی بەناو نۆکەرانی  ئامریکا و ئیسرائیل بڵاو کردەوە  کە مەبەستی وی، حیزبەکانی کوردستان بوو و لە دژیان جیهادی ڕاگەیاند و بەو جۆرە سەلەفیەکانی  کوردستانی لەخۆی کۆ کردەوە  (قەرارگایەک بوو له سنه  بەناوی  شەهرام فەر) سەر به قەرارگای ڕەمەزان، سەرجەم  پێداویستیەکانیان لەو قەرارگایە  بۆ دابین دەکرا، هەم مادی و هەمیش مەعنەوی. هەر لەوێشەوە تیرۆریستەکانیان دەنارد بۆ ئێراق و کوردستان.

 ساڵی ٢٠٠٧، ڕێکخستنی قاعیده له ئێراق، لەژێر چاوەدێری و ڕێنموونیی ڕێکخستنی سپای قودس، دامەزرا و هەرچی ئێران کوتبای و ئەمری کردبا،  دەبوا وایان کردبا. به ئەمری ئێران هەڵسوکەوتیان دەکرد. ئەبوو مەسعەب زەرقاوی، تەنیا شەڕی دژی ئەمریکای ڕاگەیاندبوو، ئەویش  له ژێر ڕکێفی سپای تیرۆریستیی پاسداران دابوو، کاتێک زەرقاوی بریندار بوو، له ئێراقەوە هێنایان بۆ تاران و له نەخۆشخانەی “بەقیەتووڵاهی ئەعزەم”  چارەسەریان بۆ برینەکانی کرد، لەوێشڕا ناردیان بۆ شاری ئیرانشهر له سیستان و بەلوچستان،  لەوێشڕا بەڕێیان کرد بۆ وەزیرستان له پاکستان.

ئەو کات گرووپێک له سنه و دەوروبەری، لەژێر کۆنترۆلی ئیتلاعات دەرچووبوون که ناوی خۆیان نابوو {هه سته ی کاوه}، ساڵی ٢٠٠٩  ده ستیان کرد به چالاکی و پێش نوێژی ئەو کاتی سنەیان لەگەڵ یەک دو بەرپرسی تری ڕژیم تیرۆر کرد.

ئەو لاوانەی تازه چووبوونە ناو ئەم گرووپه سەلەفیانەوە، نازانن پشتی پەرده چیه، تەنیا بە هەست و سۆز خۆیان به دوژمنی شیعه  دادەنێن،  له چینی خوارەوەی کۆمەڵگا وا بیردەکەنەوە که دوژمنی سەرسەختی ئێرانن، بەڵام  ئێران  زۆر بەباشی  ئاگاداری هه ڵسوکەوتیانه که ڕۆژانه دەڕۆیشتن بۆ پاکستان و ئەفغانستان و ئێراق و سوریه. ئێران زۆری پێ خۆش بوو که  ئەم گەنجانەی کوردستان دەڕۆیشتن بۆ دەرەوەی ئێران،  چونکە ئەم  لاوانە خۆیان به دوژمنی هەرە سەرسەختی ئێران دەزانی.

هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئەو گرووپانە، تا ئێستاش بەردەوامە. ئێمه به هەزاران بەڵگەمان لەبەر دەسته. بۆ نموونه “بۆچی داعش هەڕه شەی له تورکیه کردم له سعودیەی کرد، له هەموو دونیای کردم بەڵام قەت نەبوو جارێک باسی ئێران بکات؟”.

سپای تیرۆریستیی پاسداران،  سناریۆی سازکرد بۆ هێرش بۆسەر  مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی خۆی و قەبری خومەینی،  پرسیار ئەوەیە کە بۆ ئەم  هێرشه له ساڵڕۆژی مردنی خومەینیدا  ئەنجام  نەدرا؟

سەرپەرشتی ئەم گرووپه تیرۆریستیه  ناوی “سریاس ئەلیاسی” بوو، ناوی ئەم  سریاس ئه لیاسی ـیە  له ئەمنیەتی حیزبی دێموکرات هەبووە، له ئاسایشی کوردستان هەبووە و ناسرابوو بەوەی کە ئیتلاعاتێکی  مەترسیدارە، سریاس یەکێک له مۆرەکانی ئیتلاعاتی  ئێران بوو، خۆی ڕایگەیاندبوو که سەرپەرشتیی ئەم کردەوە بەڕواڵەت تیرۆریستیەی لە ئەستۆ بووە.

پرسیارێکی تر ئەوەیە کە، بۆ هەرچی ماڵوێرانی بوو، هەرچی ئاوارهی و  دەربەدەری بوو، هەر له ئێراق  و سوریه،  هەر هەموو خەڵکه که سونی بوون؟  و بۆچی  بۆ جارێکیش بێ شەر نەچووو نێو ماڵی شیعه؟

ئەو کات کە هێشتا شەڕی سوریه دەستی پێنەکردبوو،  نووسەری ئەو دێرانە، چەندین جار  ئاگادار بووە کە  خەڵکێکی زۆر له ئێرانەوە به  سواری فڕۆکە دەچوون بۆ سوریه، ئەو کەسانەی دەچوون. نووسەر، چەند کەسیانی دەناسی که خاوەنی  چەندین  ویلا بوون  له تاران و قوم  و باشترین ماشێن ـیان هه بوو، تەنانەت کەسانێکیش بوون کە  له نێو ئەم گرووپه تیرۆریستەدا بەرپرسی گەورە بوون .

 ئێمەی کورد، دەبێ  زۆر له  خەڵکەکەمان وشیار بین، دەبێ پێش لەو بیرە بگرین که بۆنی خوێنی لێ دەچۆڕێت، پیویستە، خۆمان دەرهەق به لاوەکانمان،  دەرهەق به خاک و نیشتمانمان، به بەرپرس بزانین.

ڕژیمی تیرۆریست پەروەری  ئێران، بۆ ئەوەی که نەتەوەی کورد هیچی نەبێت و نەبێتە خاوەندی خاک و وڵاتی خۆی، هه موو شتێک دەکات، مارەکه ش  لەناو باسکی خۆمان، پەروەردە دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌